سەردێڕ:

بەلەمێکی کۆچبەران لە کەناراوەکانی ئیتاڵیا ژێرئاوکەوت؛ ٢١ کۆچەر بێسەروشوێنن

AM:09:06:05/09/2024

1276 جار خوێندراوەتەوە

پاسەوانی دەریایی ئیتاڵیا رایگەیاند، بەلەمێکی کۆچبەران لە کەناراوەکانی ئیتالیا ژێرئاوکەتوە و بەهۆیەوە ٢١ کۆچەر بێسەرووشوێنن.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، پاسەوانی دەریایی ئیتاڵیا رایگەیاند، لە رۆژی یەکشەممەوە بەلەمێکی کۆچبەران لە لیبیاوە بەرێکەوتووە و گەیشتونەتە کەناراوەکانی ئیتالیا لە نزیک دورگری لامپێدوسا بەلەمەکەیان هەڵگەراوەتەوە و بەشێکی زۆری کۆچەرەکان کەوتونەتە دەریاوە.

ئاماژەی بەوەش کرد، بەلەمەکە ٢٨ کۆچەری تێدا بووە و تەنها حەوت کەسیان رزگارکراون و ٢١ کۆچەری دیکە چارەنوسیان نازانرێت.

سەرۆکی دەستەی کۆمسیارانی پەنابەرانی نەتەوەیەکگرتوەکان بڵاویکردەوە، تەندروستی ئەو کۆچەرانەی رزگارکراون ناجێگیرە، وتیشی، کۆچبەرەکان بەشێکیان خەڵکی سودان بوون و بەشێکی دیکەیان خەڵکی سوریان.

بەپێی ئاماری رێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچبەران، ساڵی رابردوو زیاتر لە دوو هەزار و ٥٠٠ کۆچەر لە هەوڵی پەڕینەوەدا لە دەریای ناوەراست گیانیان لەدەستداوە یان بێسەروشوێن بوون، ئەمساڵیش هەزار و ٤٧ کۆچەر لەو رێگەیە گیانیان لەدەستداوە.













گەلەری