PM:11:22:04/09/2024
1548 جار خوێندراوەتەوە
ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری چەند سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ئۆپێک پڵەسەوە باسى لەوە کردوە، رێکخراوەکە بەهۆی دابەزینی نرخی نەوتەوە تاوتوێی دواخستنی بەرزکردنەوەى ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت دەکات.
ئاژانسی رۆیتەرز ئەوەی خستووەتە روو، بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت لە ماوەی نۆ مانگدا بۆ کەمترین ئاست، ئۆپیک پڵەس تاوتوێی دواخستنی بەرزکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت دەکات کە بریاربوو لە مانگی داهاتووەوە دەستپێبکاتەوە.
ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەم بڕیارە بەهۆی دابەزینی نرخی سەرچاوە سروشتییەکانەوەیە بەتایبەتی نەوت،
ئەمەش بە پێشبینییەکان بۆ لاوازبوونی ئابوری جیهانی بەتایبەتیش مامەڵە بازرگانییەکانی
وڵاتی چین کە بە یەکێک لە گەورەترین وڵاتی هاوردەکاری نەوت دادەندرێت.
ئەمەش دوای ئەوە
دێت هەفتەی رابردوو، ڕێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت بڕیاری دا، لە مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ ١٨٠ هەزار بەرمیلی رۆژانە
ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت زیاد بکات.