بەهۆی ئەو ناکۆکییە سیاسییانەی لە هەناردەکردنی نەوتدا هەیە لە بەندەرەکانی لیبیا، ئەمڕۆ هەناردەی نەوتی لیبیا وەستا و بەهۆی ئەو مەترسیانەشەوە بەشێوەیەکی گشتی خواست لەسەر نەوت کەمبووەتەوە و بەوهۆیەشەوە نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی.
ئەمڕۆ چوارشەممە، بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٧٣ دۆلار و ٣٥ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی چوار دۆلار نزمبووەتەوە.
هاوکات، بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێکساس بە ٦٩ دۆلار و ٩٠
سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت و بەراورد بە دوێنێ، نرخەکەی نزیکەی چوار دۆلار دابەزیوە.
ئەو دابەزینە لەپڕەی نرخی نەوتی برێنت، نزمترین ئاستییەتی
لەماوەی نۆ مانگی رابردوودا، کە هۆکارەکەشی بۆ ئەو گرژی و ناکۆکییە سیاسییانەی
بەندەرەکانی لیبیا دەگەڕێتەوە لەسەر هەناردەکردنی نەوت و چاوەڕوانییەکان بۆ
چارەسەربوونی ئەو گرفتانە.
شارەزایانی ئابووری باس لەوەدەکەن، بەهۆی ئەو
ناکۆکیانەوە بازاڕەکان فشاریان لەسەرە و خواست
لەسەر نەوت کەمبووەتەوە.
لەئێستادا لیبیا سەرقاڵی ئەوەیە پارێزگارێکی نوێ بۆ
بانکی ناوەندی وڵاتەکەی دابنێت بۆئەوەی چی زووە گرفتە ئابوورییەکانی تایبەت بە
پرسی نەوت لە وڵاتەکەدا چارەسەر بکرێت، کە بووەتە هۆی کەمکردنەوەیەکی بەرچاوی
بەرهەمهێنانی نەوت لە لیبیادا.
لەلایەکی دیکەوە بەپێی ئامارەکان، کەرتی بەرهەمهێنانی
ئەمریکا سەرەڕای ئەوەی پێشکەوتنی بەخۆیەوە بینیوە لە مانگی رابردوودا، بەڵام هێشتا
لە لاوازترین ئاستی هەشت مانگی رابردوویدایە.