سەردێڕ:

بەلەمێکی کۆچبەران لە کەناڵی ئینگلیزدا وەرگەڕا و نزیکەی ١٠ کۆچبەر گیانیان لەدەستدا

PM:04:22:03/09/2024

6420 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی میدیاکانی فەڕەنسا، بەلەمێک بە دەیان کۆچبەرەوە لە کەناڵی ئینگلیزیدا وەرگەڕاوە و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان نزیکەی ١٠ کەس گیانیان لەدەستداوە.


پاسەوانی کەناراوەکانی فەڕەنسا بە میدیاکانی وڵاتەکەیان راگەیاندووە، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ بە کاتی بەریتانیا بەلەمێک کە دەیان کۆچبەری هەڵگرتبوو، لە کەناڵی ئینگلیزدا وەرگەڕا.

ئاماژەیان بەوەش کردووە، بەهۆی رووداوەکەوە، زیاتر لە ٥٠ کۆچبەر زرگار کراون، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکانیش نزیکەی ١٠ کۆچبەر گیانیان لەدەستداوە و بەشێکی دیکەشیان بە سەختی بریندار بوون جگە لەوەی هێشتا ژمارەیەکیان بێسەروشوێنن.

باسیان لەوەش کردووە، بەلەمەکە دەیان کۆچبەری تێدا بووە، هێشتا ژمارەیەکیان بێسەروشوێنن و گەڕان بەشوێنیاندا بە هێلیکۆپتەر و بەلەم بەردەوامە.

لە میدیاکاندا ئاماژە بەوەش کراوە، بەلەمەکە لە کەناراوەکانی لی پۆرتێل کە نزیکەی ٤٥ کیلۆمەتر لە شاری کاڵاسی فەڕەنساوە دوورە وەرگەڕاوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، بەپێی ئامارەکانی حکومەتی بەریتانیا، لە ماوەی حەوت رۆژی رابردوودا زیاتر لە دوو هەزار کۆچبەر لەڕێگەی بەلەمەوە بە نایاسایی گەیشتوونەتە خاکی بەریتانیا.













گەلەری