١. جگەرەکێشان
جگەرەکێشان هۆکاری سەرەکییە بۆ تووشبوون بە شێرپەنجە، کە بە پلەی یەکەم دەبێتە هۆی تووشبوون بە شێرپەنجەی سییەکان، جگەرەکێشان دەبێتە هۆی ٩٠%ی شێرپەنجەی سییەکان.
٢. گۆشتی لەقتونراو
زیاد لە پێویست خواردنی گۆشتی لەقتونراو مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجە زیاد دەکات ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی زیادەڕۆیی لە خواردنی گۆشتی سوور بە شێرپەنجەی کۆڵۆن و ڕیخۆڵەوە گرێداوە.
٣. خواردنە خێراکان
لە نێو ئەو خووە ناتەندروستانەی کە دەبنە هۆی تووشبوون بە شێرپەنجە، خواردنی خێرایە کە ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی گەدە زیاد دەکات، هەروەها پێشنیار دەکرێت خواردنی خێرا سنووردار بکرێت بۆ کەمکردنەوەی مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجە.
٤. وەرزش نەکردن
ناچالاکی جەستەیی و وەرزش نەکردنی ڕۆژانە ڕەنگە ببێتە هۆی قەڵەوی، ئەمەش بۆ خۆی هۆکارێکی مەترسیدارە بۆ تووشبوون بە شێرپەنجە، توێژینەوەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە وەرزش کردن ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە، بەتایبەتی شێرپەنجەی ڕیخۆڵە و شێرپەنجەی مەمک کەمدەکاتەوە.
٥. کەمی ڤیتامین D
ڤیتامین دی کاریگەری دژە شێرپەنجە لەسەر جەستە نیشان دەدات، هەروەها کەمی ڤیتامین دی پەیوەندی بە چەندین جۆری شێرپەنجەوە هەیە لەوانە شێرپەنجەی کۆڵۆن و ڕیخۆڵە و شێرپەنجەی مەمک.