سەردێڕ:

روسیا دەستی بەسەر ناوچەیەکی دیکەی ئۆکرانیادا گرت

PM:07:31:02/09/2024

1640 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی بەرگری روسیا رایگەیاند، ناوچەی سكوتشنی لە رۆژهەڵاتی ئۆکرانیا مووشەکباران کردووە و دەستی بەسەر ناوچەکەدا گرتووە. بەڕێوەبەرایەتی سەربازی کیێڤیش رایگەیاند، روسیا هێرشێکی چڕی کردووتە سەر شارەکە.


تا ئێستا جەنگی گەرمی نێوان روسیا و ئۆکرانیا بەردەوامە لە دواین پێشهاتیشدا، بەڕێوەبەرایەتی سەربازی کیێڤ رایگەیاند، روسیا هێرشێکی چڕی کردووتە سەر شارەکە و دەیان مووشەک خراونەتە خوارەوە و بەهۆیەوە چەندان باڵەخانە رووخاون.

ئەوەشی خستووەتە رووم هێرشەکانی روسیا بەجۆرێک چڕ بوون زیاتر لە دوو کاتژمێر زەنگی ئاگادارکردنەوە لە شارەکە لێدراە و دەیان مووشەکی جۆری کروز خراونەتە خوارەوە.

هاوکات، وەزارەتی بەرگری روسیا رایگەیاند، ناوچەی سكوتشنی لە رۆژهەڵاتی ئۆکرانیا مووشەکباران کردووە و دەستی بەسەر ناوچەکەدا گرتووە.

دوێنێش، وەزارەتی وزەی ئۆکرانیا بڵاوی کردەوە، یەکێک لە دامەزراوەکانی وزە لە شاری خارکوڤ لەلایەن روسیاوە بۆردومان کراوە و زیانی پێگەیشتووە.

پێشتریش گێرمان گالوشینکۆ وەزیری وزەی ئۆکرانیا باسی لەوە کرد، زستانی داهاتوو قورسترین زستان دەبێت لە مێژووی ئۆکرانیادا.

ئەوەش لەکاتێکدایە، هێزی ئاسمانی روسیا بەردەوامە لە وێرانکردنی ژێرخان و رێگاکانی گواستنەوە و هێڵی ئاسن بەتایبەتی لە رۆژئاوای ئۆکرانیا کە هێزەکانی کیێڤ بەکاریدەهێنن بۆ وەرگرتنی چەک لە هاوپەیمانەکانیان لە ناتۆ لە رێگەی رۆمانیا و پۆڵەندا.













گەلەری