سەردێڕ:

چۆن خۆت لە دروستبوونی بەردی زراو دەپارێزیت؟

PM:03:48:02/09/2024

2072 جار خوێندراوەتەوە

بەردی زراو یەکێکە لە کێشە تەندروستییەکان، پێویستە هەمیشە پێش وەرگرتنی هەر گۆڕانکارییەکی گەورە لە خۆراک یان شێوازی ژیاندا، راوێژ بە پزیشک بکرێت بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو حاڵەتە.


بە گوێرەی راپۆرتێکی ماڵپەڕی "Webteb" چەند هەنگاوێک هەن بۆ خۆپاراستن و رێگریکردن لە بەردی زراو.

بە گوێرەی راپۆرتێکی ماڵپەڕی "Webteb" چەند هەنگاوێک هەن بۆ خۆپاراستن و رێگریکردن لە بەردی زراو.

هەنگاوەکان بەم شێوەیەن:

١.خواردنەوەی بڕێکی پێویستی ئاو یارمەتیدەرە لە پاراستن و رێگری کردن لە دروستبوونی بەرد.

٢.خواردنەوەی شەربەتی میوە وەک ئاوی سێو کاریگەری ئەرێنی لەسەر بەردی زراو دەبێت.

٣.خواردنی سەوزە یان شەربەتی سەوزە رێگری دەکات لە دروستبوونی بەردی زراو.

٤.چای سەوز چەند پێکهاتەیەکی تێدایە کە رێگری لە دروستبوونی بەردی زراو دەگرێت.

٥.خواردنەوەی ئاو و لیمۆ یارمەتیدەرێکی باشە بۆ رزگاربوون لە بەردی زراو.

پسپۆڕان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەم پێشنیارانە جێگەی پێویستی راوێژکردن بە پزیشک ناگرنەوە، هەرکەسێک گومانی هەبوونی بەردی زراو هەیە پێویستە لەگەڵ تیمی پزیشکی قسە بکات بۆ بەدەستهێنانی هەڵسەنگاندنێکی ورد و رێنمایی کەسی.













گەلەری