سەردێڕ:

بانکی ناوەندی فرۆشی دۆلاری کاشی زیاد کرد؛ نرخی ١٠٠ دۆلار چەندە؟

PM:01:46:02/09/2024

21528 جار خوێندراوەتەوە

بانکی ناوەندی زیاتر لە ٢٥٧ ملیۆن دۆلاری بە شێوەی کاش و حەواڵەی دەرەکی بە بانک و بازرگانەکان فرۆشتووە و لەو بڕەش ٣٤ ملیۆن و ٩٠٠ هەزار دۆلاری بە شێوەی کاش بووە. لە ئێستاشدا لە بازاڕی دراوەکانی هەرێم، ١٠٠ دۆلار بە ١٤٩ هەزار و ٣٥٠ دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.


ئەمڕۆ دووشەممە، بانکی ناوەندیی عێراق لە سەکۆی خستنەڕووی دراوەکانەوە بڵاوی کردەوە، بە تێکڕا ٢٥٧ ملیۆن و ٥٣٣ هەزار و ٦٥٦ دۆلاری بە نرخی فەرمی بە بانک و بازرگانەکان فرۆشتووە.

ئاماژە بەوەش کراوە، لەو رێژەیە ٣٤ ملیۆن و ٩٠٠ هەزار دۆلاری بە شێوەی کاش بووە و ٢٢٢ ملیۆن و ٦٣٣ هەزار و ٦٥٦ دۆلاری بە شێوەی حەواڵەی دەرەکی فرۆشراوە.

هاوکات، لە ئێستادا لە بازاڕی دراوەکانی هەرێم ١٠٠ دۆلار بە ١٤٩ هەزار و ٣٥٠ دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.













گەلەری