PM:08:52:31/08/2024
928 جار خوێندراوەتەوە
دەزگای نیشتیمانیی بەڕێوەبردنی کارەسات لە نەیجیریا رایگەیاند، لە ماوەی چەند هەفتەیەکدا بەهۆی دروستبوونی لافاو لە نەیجیریا نزیکەی ٢٠٠ کەس گیانیان لەدەستدا و ٢٠٨ هەزار کەسیش ئاوارە بوون.
ئەمڕۆ شەممە، دەزگای نیشتیمانیی بەڕێوەبردنی کارەسات لە نەیجیریا لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، لە ماوەی چەند هەفتەیەکدا، لە ئەنجامی بارانبارینی بەخوڕ لافاو لە ٢٨ ویلایەتی نەیجیریا دروست بوو کە بەهۆیەوە زیانی گیانی و ماددی زۆری لێکەوتەوە.
باسی لەوەش کرد، بەهۆی لافاوەوە نزیکەی ٢٠٠ کەس گیانیان لەدەستدا و
٢٠٨ هەزار کەسیش ماڵەکانیان چۆڵ کرد و ئاوارە بوون، جگە لەوەی زیانێکی زۆر بەر ماڵەکان و ١٠٧ هەزار هێکتار زەوی کشتوکاڵی کەوتووە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، لە ساڵی ٢٠٢٢ـدا نەیجیریا رووبەڕووی گەورەترین
لافاو بووەوە لە ماوەی ١٠ ساڵدا کە بەهۆیەوە زیاتر لە ٦٠٠ کەس گیانیان لەدەستدا و
زیاتر لە یەک ملیۆن کەسیش ئاوارە بوون.