سەردێڕ:

بە هەڵبژاردن و ئاڵوگۆڕى دەسەڵات ئیستۆنیا لە وڵاتێکى هەژارەوە بوو بە وڵاتێکى پێشکەوتوو

PM:09:46:30/08/2024

1688 جار خوێندراوەتەوە

لە وڵاتێکى بچوکى هەژارەوە گۆڕا بۆ وڵاتێکى پێشکەوتوو و دەوڵەمەند، ئیستۆنیا بە هەڵبژاردن و ئاڵوگۆڕى دەسەڵات کرا بە وڵاتێکى خوشگوزەران، بە گۆڕانکارى ئابوورى و زیادکردنى داهاتى تەنانەت بووە ئەندامى یەکێتى ئەوروپا.


ئیستۆنیا؛ وڵاتە بچوکەکەى سەر دەریای بەڵتیک، لە ئابورییەکى کشتوکاڵى سەردەمی سۆڤیتەوە بۆ ئابوورییەکى دیجیتاڵى مۆدێرنی یەکێتى ئەوروپا، ئەوەش لە سایەی پیادەکردنی دیموکراسیەتەوە.

لەماوەى ٣٣ ساڵى رابردوودا و دواى وەرگرتنى سەربەخۆی و جیابوونەوەى لە یەکێتى سۆڤیەتی پێشوو لە ساڵی ١٩٩١، ئیستۆنیا بەردەوام بەرەو سیستمێکى دیموکراسی تۆکمە هەنگاو دەنێت، لەگەڵیشیدا گەشەى ئابووری و خۆشگوزەرانى بۆ دانیشتوانەکەى دابین دەکات.

پێشتر هاوشێوەى وڵاتانی دیکەى ناو یەکێتى سۆڤیەت وڵاتەکە بەدەست هەژاریی و نەخوێندەوارییەوە دەیناڵاند، بەڵام لە سایەى پیادەکردنى سیستمێکى بەهێزی دیموکراسی و گۆرانکاریی دەسەڵات و ئەنجامدانی هەڵبژاردن و پێکهێنانی پەرلەمانەوە وڵاتەکە چووە قۆناغێکی دیکە بەجۆرێک، داهاتى تاک بەردەوام بەرزبووەتەوە. لە ساڵی ١٩٩٣ داهاتی ساڵانەی تاک لەو وڵاتە نزیکەی شەش هەزار و ٥٠٠ دۆلار بوو، بەڵام ئێستا بۆ نزیکەی ٤٣ هەزار دۆلار بەرز بووەتەوە و هاوتاى ژاپۆنە.

هاوکات، پاش گۆڕانکاریی دەسەڵات و بەردەوامی چاکسازییەکانى، ئیستۆنیا لە ساڵى ٢٠٠٤ بوو بە ئەندامى یەکێتى ئەوروپا، چاکسازییەکان لە کەمکردنەوەى باج و ئاسانکاریی بۆ کۆمپانیاکان وەک ئابوورییەکی ئەوروپی مۆدێرن بووەهۆى راکێشانى وەبەرهێنانى بیانی و بەوەش بووەهۆی رەخساندنى هەلی کار و کەمکردنەوەی رێژەى بێکاریی بۆ خوار ٨٪. لە ئیستۆنیا حوکمی دیموکراسی و هەڵبژاردن و پەرلەمان دۆخ و گوزەرانی خەڵکی گۆڕی و وڵاتەکەشی پێشخست.

هەرێمى کوردستانیش هەمان تەمەنى ئیستۆنیای هەیە، هەرچەندە چەندین سەرچاوەی داهاتى وەک نەوت و ناوخۆی هەیە، بەڵام لە سایەی حکومڕانى پارتى و یەکێتییەوە حکومەت ساڵ لەدواى ساڵ قەیرانى زیاتر کەڵەکە دەکات و خەڵک بەدەست گرفتى نەبوونى موچە و خزمەتگوزارییەکانى ئاو و کارەبا گیرۆدەیە.

بەڵام هەڵبژاردنەکەی ٢٠ـی ئۆکتۆبەریش بووەتە دەرفەتێک بۆ گۆڕینى پارتى و یەکێتى و هێنانە پێشەوەی هێزێکی وەک نەوەی نوێ بۆ چارەسەری کێشەکان لەڕێگای گۆڕانکاری حکومرانی هەرێمەوە. چوونی ١٠٪ بۆ ١٥٪ـی زیاتری دەنگدەرانی ناڕازیی بۆ دەنگدان دەتوانێت نەوەی نوێ بکاتە یەکەم، بۆیە گرنگە هاوڵاتیان سارد نەبنەوە لە بەشداری دەنگدان و مێژووی حکومڕانی هەرێم لەڕێگای سندوقەکانی دەنگدانەوە بگۆڕن.













گەلەری