سەردێڕ:

چین: زیاتر لە چارەکی وزەی بەکارهاتوو لە وڵاتەکەمان وزەی پاکە

PM:12:39:29/08/2024

1168 جار خوێندراوەتەوە

حکومەتی چین رایگەیاند، زیاتر لە چارەکی ئەو وزانەی لە وڵاتەکە بەکاردەهێنرێن لە سەرچاوەی خاوێنەوەن.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاژانسی شینخوای فەرمی حکومەتی چین رایگەیاند، زیاتر لە چارەکی ئەو وزانەی لە وڵاتەکە بەکاردەهێنرێن لە سەرجاوەی خاوێنەوەن و هەوڵەکانیان بۆ زیاترکردنی وزەی پاک بەردەوامە.

ئاماژەی بەوەش کردووە، لە ١٠ ساڵی رابردوودا رێژەی وەزەی پاک لە وڵاتەکەدا لە ١٥.٥٪ بۆ ٢٦.٤٪ بەرزبووەتەوە و ئەو وزەیە لە هەوا و خۆر بەرهەمهاتووە.

باسی لەوەش کردووە، ساڵانە ٤٠٪ بەرهەمهێنانی وزەی پاک لە جیهاندا هی چینە و لە ساڵی رابردووش نیوەی ئەو وزە پاکەی لە جیهاندا بەرهەمهاتووە لە چین بووە و لە ١٠ ساڵی رابردوودا چین پێشکەوتنێکی مێژوویی لە بەرهەمهێنانی ئەو جۆرە وزەیەدا کردووە.

هەرچەندە، چین گەورەترین وڵاتی بەرهەمهێنای گازی زیانبەخشە لە جیهاندا، بەڵام لە ساڵانی ڕابردوودا وەک پێشەنگی جیهانی لە بواری وزەی نوێبووەوە دەرکەوتووە و بەڵێننامەیەکی واژۆ کردووە کە تا ساڵی ٢٠٦٠ بەرهەمهێنانی دوانە ئۆکسیدی کاربۆن لە وڵاتەکەی ببێتە سفر.













گەلەری