PM:05:33:28/08/2024
16488 جار خوێندراوەتەوە
چاوگێک لەنێو کۆبوونەوەی شاندی هەرێم و وەزارەتی دارایی عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، شاندی هەرێم داوای لە دارایی عێراق کردووە پارەی دیکە بۆ مووچەی مانگی حەوت بنێرێت، بەڵام دارایی عێراق رەتی کردووەتەوە و سبەی بە سەرۆکایەتی سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبوونەوەیەک بۆ چارەسەری ئەو کێشەیە بەڕێوە دەچێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە، چاوگێک لەنێو کۆبوونەوەی شاندی هەرێم و وەزارەتی دارایی عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، شاندی هەرێم داوای لە دارایی عێراق کردووە پارەی دیکە بۆ مووچەی مانگی حەوت بنێرێت، بەڵام دارایی عێراق رەتی کردووەتەوە.
باسی لەوەش کرد، هەرێم داوای کردووە ئەگەر بە سولفە و پێشینەش بووە وەزارەتی دارایی عێراق بڕێک پارە بۆ مووچەی مانگی حەوت بنێرێت بەڵام وەزارەتی دارایی عێراق رەتی کردووەتەوە.
ئەوەشی خستە روو، بڕیارە سبەی بە سەرۆکایەتی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یەکلایی کردنەوەی کێشەی مووچەی مانگی حەوت بڕێوە بچێت.
ئەمەش لە دوای ئەوە دێت، دوێنێ وەزارەتی دارایی عێراق لەبەرامبەر ئەوەی لە شەش مانگی رابردوودا هەرێم پارەی زیادەی وەرگرتووە ٩٢٠ ملیاری لە پارەی مووچەی مانگی حەوت بڕی و ٣٦ ملیاری بۆ مووچەی مانگی حەوت نارد و دواتر شاندێکی هەرێم بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە چووە بەغدا.
پێشتریش، تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق باسی لەوە کردبوو، هەرێم هەر مانگەو لیستێک دەنێرێت و ناکرێت هەموو مانگێک بەهۆی ئەوەی لیستەکە کێشەی تێدایە مووچە دوابکەوێت.