سەردێڕ:

لیمۆ یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدات؟

PM:10:43:27/08/2024

2128 جار خوێندراوەتەوە

توێژینەوەکان دەری دەخەن کە لیمۆ دەتوانێت کاریگەری ئەرێنی لەسەر دابەزاندنی کێش هەبێت بەهۆی چەند تایبەتمەندییەکی خۆراکییەوە.


لە ماڵپەڕی " lebanon24" بڵاو کراوەتەوە کە ئاماژە بە دیارترین کاریگەرییەکانی لیمۆ لەسەر پرۆسەی دابەزاندنی کێش دەکات، بەم شێوەیە:

١. لیمۆ رێژەیەکی باش ڤیتامین سی تێدایە کە نەک تەنها بۆ بەهێزکردنی سیستمی بەرگری جەستە باشە بەڵکو یارمەتیدەرێکی باشە بۆ دابەزاندنی کێش، لێکۆڵینەوەکان دەریانخستووە ئەو منداڵانەی کە بڕێکی زۆرتر لە خۆراکەکانی دەوڵەمەند بە ڤیتامین سی دەخۆن، ئەگەری تووشبوونیان بە قەڵەوی کەمترە.

٢. لیمۆ بڕێکی زۆر کەم کالۆری تێدایە، بەو پێیەی ١٠٠ گرام لیمۆ تەنها ٢٩ کالۆری تێدایە، ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ کۆنترۆڵکردنی کێش.

٣. ئەو رێژە ترشەی لە لیمۆدا هەیە بەشدارە لە بەڕێوەبردنی کێش لە ڕێگەی باشترکردنی هەرسکردن و زیادکردنی هەڵمژینی ماددە خۆراکیەکان.

٤. کەمکردنەوەی هەستی برسێتی، ئەمەش بەشدارە لە کەمکردنەوەی بڕی خواردنی ڕۆژانە.

٥. بەرزکردنەوەی میتابۆلیزم، بەهۆی ئەو دژە ئۆکسێنەرانەی کە تێیدایە یارمەتیدەرە لە دابەزاندی کێشدا.

پسپۆران باس لە چەند رێگایەکی تایبەت دەکەن بۆ دابەزاندنی کێش:

- لیمۆ و ئاوی گەرم بخۆرەوە واباشە کەمێک ئاوی لیمۆ لەگەڵ ئاوی گەرم تێکەڵ بکرێت و بەیانی زوو بیخۆیتەوە، بۆ ئەوەی سوود لە سوودەکانی وەربگریت لەسەر گەدەی بەتاڵ.

لیمۆ بخەرە ناو زەڵاتەوە یان لەگەڵ سەوزەدا بیخۆ بەم شێوەیە زیاتر کاریگەری دەبێت لەسەر دابەزاندنی کێش.

- بەکارهێنانی خوێ بگۆڕە بە لیمۆ چونکە ئاوی لیمۆ وەک جێگرەوەی خوێ بەکاردێت بۆ کەمکردنەوەی ڕێژەی وەرگرتنی سۆدیۆم.

دەکرێت ئاوی لیمۆ بخرێتە ناو کوپێک چایەکەوە لەکاتی نیوەڕۆدا بۆ ئەوەی سوود لە تایبەتمەندیەکانی وەربگرێت.













گەلەری