PM:02:04:25/08/2024
792 جار خوێندراوەتەوە
بە گوێرەی داتاکانی کارگێڕیی زانیاریی وزەی ئەمریکا، لە هەفتەی رابردوودا هەناردەی نەوت بۆ ئەمریکا کەمی کردووە و بە تێکڕا پێنج ملیۆن و ٤٥٣ هەزار بەرمیلی رۆژانە بۆ وڵاتەکە هەناردە کراوە. هاوکات، عێراق لە پلەی حەوتەمی ئەو وڵاتانە بووە کە زۆرترین نەوتیان هەناردەی ئەمریکا کردووە.
هەر بەپێی داتاکان، لە ماوەی ئەو هەفتەیەدا، کەنەدا زۆرترین نەوتی هەناردەی ئەمریکا کردووە و بە تێکڕا چوار ملیۆن و ٨٣ هەزار بەرمیلی رۆژانە بووە، بەوەش پلەی یەکەمی ئەو وڵاتانەی گرتووە کە لەو هەفتەیەدا نەوتیان بۆ وڵاتەکە هەناردە کردووە.
هاوکات، کۆڵۆمبیا لە پلەی دووەمی ریزبەندییەکە
بووە، سعودیە لە پلەی سێیەم و نەیجیریا لە پلەی چوارەمدا دێت.
تێكڕای هەناردەکردنی نەوتی عێراقیش بۆ ئەمریکا،
١٦٦ هەزار بەرمیلی رۆژانە بووە و بەراورد بە هەفتەی پێشووتر ١٧ هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا
کەمی کردووە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، لە هەفتەی پێشووتردا، لە
نۆ وڵاتی گەورەوە پێنج ملیۆن و ٦٢٣ هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا هەناردەی ئەمریکا کراوە.