PM:12:32:24/08/2024
2168 جار خوێندراوەتەوە
لە ئێستادا لە نوسینگەکانی دراو لە هەرێم ١٠٠ دۆلار بە ١٤٩ هەزار و ٣٠٠ دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت، ئەوەش بەراورد بە دوێنێ ١٠٠ دینار دابەزیووە.
دوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوودا نرخی دۆلار تا رادەیەک دابەزینی بەخۆیەوە بینی، لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بەرامبەرە بە ١٤٩ هەزار و ٣٠٠ دینار.
هاوکات، لە ١٨ بۆ ٢٢ـی ئەم مانگە، بانکی ناوەندی زیاتر لە
یەک ملیار و ٣٧٦ ملیۆن دۆلاری بە بانک و بازرگانەکان فرۆشتووە، کە زیاتر لە ٦٨ ملیۆن
دۆلاری فرۆشی کاش بووە.
ماوەی نزیکەی دوو مانگە ئەوەی بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی
نرخی دۆلار، نزمبوونەوەی بەهای دینار نییە. شارەزایەکی ئابووری بۆ دیجیتاڵ میدیای
ئێن ئاڕ تی باسی لەوە کردبوو، ترسی هاوڵاتییان و خواستیان لەسەر دۆلار وایکردووە
نرخی دۆلار بەرز ببێتەوە.