رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، لەدوای فەرمانەکانی ئیسرائیل لە رۆژی ٧ـی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردووەوە، بەڕێژەی ٩٠٪ـی دانیشتوانی فەڵەستین کە بە ژمارە دوو ملیۆن و ١٠٠ هەزار کەسە ئاوارە بوون.
ئەمڕۆ هەینی، بەرپرسێکی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، تەنها لەم مانگەدا ئیسرائیل ١٢ فەرمانی دەرکردووە بۆ دانیشتوانی فەڵەستین و بەتایبەت کەرتی غەززە کە ناوچەکانیان چۆڵ بکەن.
ئاماژەی بەوەش کرد، لەدوای فەرمانەکانی ئیسرائیل لە رۆژی ٧ـی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردووەوە، بەڕێژەی
٩٠٪ـی دانیشتوانی فەڵەستین کە بە ژمارە دوو ملیۆن و ١٠٠ هەزار کەسە ئاوارە بوون.
هاوکات، لیژنەی فریاگوزاری نێودەوڵەتی باس لەوە دەکات، بۆ یەکەمینجار
دوای ٢٥ ساڵ بەهۆی لەناوچوونی نەخۆشخانەکان و ژێرخانی ئاو لە غەززە ڤایرۆسی ئیفلیجی
منداڵان بڵاو بووەتەوە.
لای خۆشیەوە، نووسینگەی بنیامین ناتانیاهۆ رایگەیاند، شاندێک لە وڵاتەکەیەوە
گەیشتوونەتە قاهیرە بۆ دەستپێکردنەوەی هەوڵەکان بۆ رێککەوتنی ئاگربەست.
جەنگی نێوان حەماس و ئیسرائیل لە ٧ـی تشرینی یەکەمی ساڵی پارەوە دەستی پێکردووە
و بەپێی ئامارەکان زیاتر لە ٤٠ هەزار کەس لە غەززە گیانیان لەدەستداوە و هەزار و
١٣٩ کەسیش لە ئیسرائیل گیانیان لەدەستداوە.