سەردێڕ:

روسیا: حەوت فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکرانیامان خستووەتە خوارەوە

PM:01:58:23/08/2024

1184 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی بەرگری روسیا رایگەیاند، شەوی رابردوو ئۆکرانیا بە حەوت فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشی کردووەتە سەر هەرێمەکانی کۆرسک و بیلگۆرد و سەرجەمیان تێکشکاون.


ئەمڕۆ هەینی، وەزارەتی بەرگری روسیا رایگەیاند، شەوی رابردوو ئۆکرانیا بە سێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشی کردووەتە سەر هەرێمی کۆرسک و بە چوار فڕۆکە هێرشی کردووتە سەر بیلگۆرد و سەرجەمیان تێکشکاون.

ئەوەشی خستووەتە روو، ئۆکرانیا ویستوویەتی هێرش بکاتە سەر خاکی روسیا بەڵام هێزی بەرگری ئاسمانی وڵاتەکەیان سەرجەم هێرشەکانی پوچەڵکردووتەوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، ئۆکرانیا دەستی کردووە بە هێرشەکانی بۆسەر خاکی روسیا و پێشتر، ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیا لە وتارێکدا لەبەردەم باڵیۆزەکانی ئۆکرانیادا باسی لەوە کرد، سوپاکەیان دەستی بەسەر زیاتر لە هەزار و ٢٥٠ کلیۆمەتر چوارگۆشەی خاکی روسیادا گرتووە و چوونەتە نێو ٩٢ ناوچەی هەرێمی کۆرسکی روسیا.

ئۆکرانیا دەیەوێت پێشڕەوییەکانى سوپاى وڵاتەکەى لە ناو خاکى روسیا بۆ ناچارکردنى ئەو وڵاتە بە گفتوگۆ و دانوستان بەکاربهێنێت و پێشنیازى راگرتنى هێرشەکان لە بەرابەر ئامادەبوونى مۆسکۆ بۆ ئاشتى راستەقینە دەکات، وەزارەتى دەرەوەى روسیا وەڵامى پێشنیازەکە ناداتەوە و دەڵێت، هێرشەکانى ئۆکرانیایان راگرتووە و پێشڕەوییەکان کاتیین.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە شوباتی ٢٠٢٢ـدا و بە فەرمانی ڤلادیمێر پوتنی سەرۆکی رووسیا، سوپای ئەو وڵاتە هێرشی بۆ سەر خاکی ئۆکرانیا دەستپێکرد، لەوکاتەشەوە تا ئێستا جەنگەکە بەردەوامی هەیە و دەیان هەزار کەس لە هەردوو لە گیانیان لەدەست داوە و زیانێکی زۆریش بەر ژێرخانی ئابووری هەردوو وڵات کەوتووە.













گەلەری