AM:10:22:23/08/2024
1264 جار خوێندراوەتەوە
زانایانی چینی رێگەیەکی نوێیان دۆزیوەتەوە بۆ بەرهەمهێنانی بڕێکی زۆر ئاو بە بەکارهێنانی خاکی مانگ کە لە ساڵی ٢٠٢٠ گەیاندراوەتە سەر زەوی.
تەلەفزیۆنی ناوەندی چین رایگەیاند، دوای سێ ساڵ لە لێکۆڵینەوەی ورد و دووبارە پشتڕاستکراوەتەوە، رێگەیەکی تەواو نوێ هەیە بۆ بەکارهێنانی خاکی مانگ بۆ بەرهەمهێنانی بڕێکی زۆر ئاو.
باسی لەوەش کرد، پێشبینی دەکرێت پێگەی تایبەت بە لێکۆڵینەوە و وردبوونەوەی زیاتر لەو بابەتە بکات و هەنگاوی جددی بنێت بۆ دۆزینەوەی ئاو لەسەر مانگ.
ئاماژەی بەوەشکرد، بە بەکارهێنانی ئەو شێوازە نوێیە و یەک تۆن خاکی مانگ، دەکرێت لەنێوان ٧٦ بۆ ٧٦ کیلۆ ئاو بەرهەمبهێنرێت، کە زیاترە لە ١٠٠ بتڵ ئاوی نیو لیتری، واتە بڕی ئاوی پێویست بۆ خواردنەوەبەشی ٥٠ کەس.