سەردێڕ:

سەنگافورە دوای گۆڕانی دەسەڵات بوو بە خاوەنی بەهێزترین پاسپۆرتی جیهان

AM:09:15:23/08/2024

1508 جار خوێندراوەتەوە

سەنگافورە ئەو وڵاتەى باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیایە، کە تا پێش ١٩٦٥ خاوەنی سیستمێکى ئابووری و پەروەردەى دواکەوتوو بوو و خەڵکی وڵاتەکە بە دەست بێکارییەوە گیرۆدە بوون.، بەڵام دوای گۆڕینی دەسەڵات بووە یەکێک لە پێشکەوتووترین وڵاتەکان و خاوەن بەهێزترین پاسپۆرت.


دۆخی سەنگافورە پێش گۆڕینی دەسەڵات بەجۆرێک بوو لە ساڵى ١٩٥٩ تەنها نیوەى دانیشتوانەکەى خوێندەوار بوون و داهاتى ساڵانەى تاک تەنها ٥٠٠ دۆلار بوو، رێژەى بێکاریی ١٣٪ بوو.

دواتر لەگەڵ گۆڕانکاریی دەسەڵات و دەستبەکاربوونى لی کوان یو وەک سەرۆک وەزیرانى نوێ، دەستیکرد بە گۆرانکاریی و رووبەرووبوونەوەى گەندەڵی و گرنگییەکى زۆری دا بە پرۆسەى خوێندن و پەرەپێدانى ئابوری و راکێشانى وەبەرهێنانى بیانیی، بەوەش وردە وردە گۆرانکارییەکان جێی خۆیان گرت بە جۆرێک رێژەى نەخوێندەواریی نزیک بووە لە سفر و لە بواری ئابووریشدا چاکسازییەکان بوونە هۆى راکێشانی سەرمایەگوازیی بیانی، بەوەش هەلى کاری زۆر رەخسا تا ئەوەى رێژەى بێکاریی بۆ نزیکەى ٢٪ دابەزی.

هەرچى داهاتى ساڵانەى تاکیشە بۆ سەروو ٧٠ هەزار دۆلار بەرزبووەتەوە، سەقامگیرى ئابوورى و سیاسی سەنگافورە وایکردووە پێگەیەکى گەورەى لەسەر ئاستى جیهان هەبێت و پاسپۆرتەکەى بووەتە بەهێزترین پاسپۆرت.

ئەوەی لە سەنگافورە ڕوویدا بەهۆى گۆڕانکاری دەسەڵات بوو کە کێشەکان سفرکرانەوە وخەڵک و وڵاتەکە لە نەهامەتی ڕزگاریان بوو، لە ئێستادا و هەرێمی کوردستانیشیش لە دۆخێکی هاوشێوەدایە و هاوڵاتیانی لەبەردەم دەرفەتێکی زێڕیندان بۆ گۆڕینی دەسەڵات و پێشخستنی وڵات، ئەویش ٢٠ـی ئۆکتۆبەر و ڕۆژی هەڵبژاردنە و تەنها چارەسەریش دەنگدانە چونکە خەڵک لە هەڵبژاردنەکانی پێشوو بایکۆتیان تاقیکردەوە نەک هەر سودی نەبوو بەڵکو دەسەڵاتی پارتی و یەکێتی کردە یەکەم بۆیە ئەمجارە گرنگە هەموان بەشدار بن و دەنگ بدەن بە هێزێکی وەک نەوەی نوێ چونکە وەک دوا دەرفەت دەبینرێت بۆ لادانی پارتی ویەکێتی لە دەسەڵات و سەرئەنجام رزگاربونی هاوڵاتیان لەم دۆخە ناهەموارەی تێیدا دەژین













گەلەری