سەردێڕ:

سودانی: هەڵسەنگاندن بۆ دۆخی سوریا دەکەین و بڕیاری پیویست دەدەین

PM:06:10:21/12/2024

1580 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆک وەزیرانی عێراق، پێشوازی لە شاندێکی ئیتاڵیا کرد و باسیان لە دۆخی سوریا کرد.


ئەمڕۆ شەممە ٢١ـی کانونی یەکەمـی ٢٠٢٤، نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران رایگەیاند، محەمەد شیاع سودانی ، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە كویدۆ كرۆسێتۆ، وەزیری بەرگری ئیتاڵیا كرد وگفتوگۆیان لە بارەی دۆخی سوریا و ناوچەکە کردووە.

هاوکات لە میانی دیدارەکەدا باسیان لە پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و رێگاکانی بەرزکردنەوەیان لە بوارە جیاجیاکاندا بە تایبەتی لە رووی ئەمنییەوە کرد، بە شێوەیەک کە سوودی هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات بەدەستبهێنێت.

هاوکات، سودانی ئاماژەی بە ئامادەیی عێراق کردووە بۆ هاوکاری لەگەڵ وڵاتانی هاوپەیمانیان بۆ سەقامگیرکردنی ناوچەکە، بەهۆی کاریگەرییەکانی لەسەر ئاسایشی جیهانی.

هەروەها، جەختی لە پێویستی هەوڵی هاوبەش و کارکردن بۆ یارمەتیدانی سوریایەکان کردەوە بۆ بەڕێوەبردنی کاروباری وڵاتەکەیان، بەبێ هیچ دەستێوەردانێک کە پێشێلکردنی سەروەری و یەکپارچەیی زەویەکانی سوریا بێت،

روونیشیکردەوە، کە حکومەتی عێراق هەڵسەنگاندن بۆ دۆخی سوریا دەکات، بە مەبەستی وەرگرتنی بڕیاری پێویست سەبارەت بە پێشهاتەکانی.

لای خۆیەوە کرۆسێتۆ، جەختی لەسەر خواستی وڵاتەکەی کرد بۆ فراوانکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ عێراق، لەسەر بنەمای ئەو هاوبەشی و هاوکارییەی ئێستای نێوان هەردوو وڵات، و ئامادەیی بۆ پشتگیریکردن لە سەقامگیری ناوچەکە.













گەلەری