بەڕێوەبەرایەتی کۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان فرۆشتی دوو قەترەی منداڵانی لە هەرێم راگرت و دەڵێت تەنۆلکەی بینراوی تێدایە و دەبێت بپشکنرێنەوە.
بەڕێوەبەرایەتی کۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان لە هەرێم رایگەیاند، بەمەبەستی زیاتر هەڵسەنگاندن و شیکردنەوەی تاقیگەیی بڕیاردرا بە راگرتنی فرۆشتنی دوو بەرهەمی دەرمانسازیی تەواوکەریی خۆراکی بە شێوەژەمی قەترەی دەم کە ماددەی میلاتۆنینیان تێدایە.
بەرهەمە دەرمانسازییەکان بە
ناوەکانی (HONORTONIN drops) بە ژماره باجی (HNR1715) دروستکراوی کارگەی (HONOR) و (melatonin drops) بە ژمارە باجی (23B038) دروستکراوی کارگەی (inalme) فرۆشتنیان لە دەرمانخانەکاندا راگیرا.
باسی لەوەشکردووە، ئەو
بڕیارەیان دوای ئەوە داوە کە لەلایەن تیمەکانی چاودێریی بازاڕی بەڕێوەبەرایەتیی KMCA پشکنینی فیزیکیی بۆ ئەو دوو قەترەیە ئەنجامدراوە
و دەرکەوتووە تەنۆلکەی بینراو "visible particle" یان تێدایە.
داواش لە دەرمانخانە و کۆگاکانی
دەرمان دەکەن، کە لە سەرجەم شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان لەمڕۆ بەدواوە فرۆشتنی
ئەو دوو بەرهەمە رابگرن، تاوەکو ئەنجامی تاقیگەیی نوێ لەسەر ئەو دوو بەرهەمە دەردەچێت.