جەنگی ئۆکرانیا بەردەوامە و رووسیا هێرشی کردوەتە سەر بنکەی وزە و کارەبای بەشێکی زۆری ناوچەکانی رۆژهەڵاتی ئۆکرانیای بڕیوە. ئۆکرانیاش رایگەیاند، بەرپەرچی هێرشەکانی رووسیایان داوەتە و زیاتر لە ٣٠ کیلۆمەتری دیکە چونەتە ناو خاکی رووسیاوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، میدیا جیهانییەکان بڵاویان کردەوە، رووسیا هێرشی بۆ سەر ژێرخانی وزەی ئۆکرانیا لە باکوری رۆژهەڵاتی وڵاتەکە ئەنجام داوە.
لە
بەرامبەریشدا، سوپای ئۆکرانیا رایگەیاند، بەرپەرچی هێرشەکانیان داوەتەوە و سێ موشەک
و ٢٥ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان خستووەتە خوارەوە.
ئاماژە بەوەش
کراوە، لە ناوچە سنوورییەکان زیاتر لە ٣٠ کیلۆمەتری دیکە پێشڕەوییان بۆ ناو خاکی رووسیا
کردووە و لە ئێستادا ٩٣ شوێنی نیشتەجێبوونیان لە رووسیا داگیر کردووە.
لەلایەکی
دیکەشەوە، سوپای رووسیا ئەوەی خستووەتە روو، شارۆچکەیەکی ئۆکرانیایان داگیر کردووە
و بەردەوامیش دەبن لە هەوڵەکانیان بۆ دەرکردنی سەربازانی ئۆکرانیا لەناو خاکەکەیان.