سەردێڕ:

سەرۆکی ئەمریکا: بەشداری هەڵمەتی هەڵبژاردن دەکەم بۆ پشتیوانی لە کامالا هاریس

PM:05:07:20/08/2024

1220 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، پشتیوانی بۆ کامالا هاریس، کاندید بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی ئەمریکا دەربڕی و داوای لە لایەنگرانی پارتەکەی کرد، متمانە بە هاریس بدرێت بۆ ئەوەی ببێتە سەرۆکی ئەمریکا.


ئەمڕۆ سێشەممە، جۆو بایدن سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنگرەی پارتەکەی کە لە شیکاگۆی ویلایەتی ئیلینۆی دەستی پێکرد، داوایی کرد کە داواکارێکی گشتی بنێرنە کۆشکی سپی کە کامالا هاریسە، نەک تاوانکارێکی سزادراو کە مەبەستی ترامپ بوو.

ئاماژەی بەوەش کرد، وەک خۆبەخش کاردەکات بۆ ئەوەی بەشداری لە هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردندا بکات و دەنگ بۆ هاریس کۆبکاتەوە.

کامالا هاریسی تەمەن ٦٠ ساڵان لە ساڵی ٢٠٢٠ وەک یەکەم ژنی رەش پێستی بە رەگەز هند و کاریبی کە پۆستی جێگری سەرۆکی ئەمریکای وەرگرتبێت، ناوی چووە مێژووەوە.

کامالا لە ساڵی ٢٠١٠ـدا هاتووەتە نێو سیاسەت و پۆستی سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی کالیفۆڕنیای بەدەست هێنا و بووە یەکەم رەش پێست و یەکەم ئافرەت لە مێژووی ئەو ویلایەتەدا ئەو پۆستە وەرگرێت. هاریس لە ساڵی ٢٠١٤دا و لە خولی دووەمی سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی ویلایەتەکەدا دووبارە هەڵبژێردرایەوە، دوای چوار ساڵ لە ساڵی ٢٠١٦ـدا لە میانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیدا لەسەر بازنەی کالیفۆڕنیا چووە کۆنگرێس و بووە یەکەم سیناتۆری بەرەگەز ئاسیای باشوور و دووەم سیناتۆری رەش پێست.

دواتر لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ٢٠٢٠ـدا، هاریس بووە پاڵێوراوی کاندید پارتی دیموکراتەکان و لە هەڵبژاردنە سەرەتاییەکاندا شکستیهێنا، بەڵام دوای ئەوەی جۆ بایدن بووە کاندیدی پارتی دیموکراتەکان لە ١١ی ئابی ٢٠٢٠ـدا هاریسی وەک جێگری سەرۆک دیاری کرد.

لە نوێترین هەنگاوی سیاسیشیدا کامالا وەک کاندید بۆ پۆستی سەرۆکی ئەمریکا هەڵبژێردرا و کاندید کردنەکەی لەڕێگەی خولێکی ده‌نگدانی ئۆنلاینەوە بوو کە خولەکە ماوەی پێنج رۆژ بەردەوام بوو.


 













گەلەری