سەردێڕ:

لە فەرەنسا بەهۆی کەوتنەوەی ئاگرەوە رووبەری زیاتر لە ٣٠٠ هێکتار دارستان سووتاوە

AM:11:23:19/08/2024

804 جار خوێندراوەتەوە

لە دوێنێوە ئاگر لە دارستانێکی باشووری خۆرئاوای فەرەنسا کەوتووەتەوە و بەهۆیەوە تاوەکو ئێستا رووبەری زیاتر لە ٣٠٠ هێکتار دارستان و پوشوپاوان سوتاون و هەزاران کەسیش ماڵەکانیان چۆڵ کردووە.


بەپێی هەواڵە جیهانییەکان زیاتر کە ٦٠٠ کارمەندی ئاگرکوژێنەوە و ١١ بۆمبی ئاویی و دوو هێلیکۆپتەر سەرقاڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکەن و ئاگرەکە رووبەری زیاتر لە ٣٠٠ هێکتاری لە دارستانی سنەوبەر و پوشوباوانی شاری مۆنیپیلەر سووتاندووە.

ژمارەی دانیشتووانی شارەکە ٢٤ هەزار کەسە و هۆشداری دراوەتە دانیشتووانەکەی بەتایبەت ئەوانەی نزیک ئاگرەکەن ماڵەکانیان چۆڵ بکەن.

لەئێستادا شەقامەکانی شارەکە بەرووی هاتوچۆی هاوڵاتییاندا داخراوە بۆئەوەی کارمەندانی بەرگری شارستانیی و پۆلیس بەخێرایی بگەنە سەر رووداوەکان و بتوانن کۆنتڕۆڵی بکەن.

بەپێی وتەی شارەوانی شارەکە، لە ئێستادا تەنانەت مەلەوانگەکانی ماڵی هاوڵاتییانی شارەکە بەتاڵکراون بۆ ئەوەی ئاوەکەی لە کوژاندنەوەی ئاگرەکەدا بەکاربهێنرێت و ئاگرەەش هێندە بەهێزە ناتوانرێت پێشبینی بکرێت بەرەو کوێ تەشەنە دەسێنێت.













گەلەری