دەزگای بومەلەرزەزانی ئوردن بڵاوی کردەوە، کاتژمێر ١:١٥ خولەکی ئەمڕۆ لە شاری حەمای سوریا بومەلەرزەیەک بو گوڕی ٥.١ پلەی رێختەر روویدا.
ئەمڕۆ هەینی، دەزگای بومەلەرزەزانی ئوردن بڵاوی کردەوە، لە باشووری خۆرهەڵاتی شاری حەما لە سوریا بومەلەرزەیەک روویدا.
ئاماژە بەوەش
کراوە، بومەلەرزەکە کاتژمێر ١:١٥خولەکی ئەمڕۆ روویدا و گوڕەکەی ٥.١ پلەی رێختەر
بوو.
ئەوەش خراوەتە
روو، دانیشتوانی ناوچەکانی بەیروت و باشوور و کەنارەکانی چیای لوبنان هەستییان بە
بومەلەرزەکە کردووە.
میدیا عەرەبییەکانیش
بڵاویان کردووەتەوە بەهۆی بوومەلەرزەکەوە ١٧ کەس بریندار بوون.
ئەوەش لەکاتێکدایە،
سێ رۆژ لەمەوبەر بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.٥ پلە لە هەمان شاری سوریا روویدا و لە ئەنجامدا
کەسێک گیانی لەدەستدا و ٢٥ کەسی دیکەش بریندار بوون.