AM:11:30:15/08/2024
676 جار خوێندراوەتەوە
شاندێکی عێراق بە سەرۆکایەتی وەزیری دەرەوەی وڵاتەکە بۆ تاوتوێکردنی چەند پرسێک کە دیارترینیان پرسی ئەمنییە گەیشتنە تورکیا .
فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لە بڵاوکراوەیەکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس رایگەیاند، لە سەردانەکەیان بۆ ئەنقەرە لەگەڵ هاوتا تورکییەکەیان کۆدەبنەوە و تاوتوێی چەند پرسێک دەکەن کە گرنگترینیان لایەنی ئەمنی و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆرە، لەگەڵ بەهێزکردنی هەماهەنگی کە لە بەرژەوەندیی هەردوو وڵاتدا بێت.
شاندەکەی عێراق
فوئاد حسێن وەزیری دەرەوە سەرۆکایەتی دەکات و هەریەکە لە رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی
هەرێم و فالح فەیاز سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبیش ئەندامی شاندەکەن و بڕیارە لەگەڵ
ژمارەیەک بەرپرسی توکیا کۆببنەوە.
لە ٢٢ی مانگی ٤ی ئەمساڵیشدا، کۆبوونەوەی نێوان عێراق و تورکیا بە سەرۆکایەتی
محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق و شاندی تورکیا بە سەرۆکایەتی رەجەب تەیب
ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا؛ لە عێراق ئەنجامدرا و لە کۆبوونەوەکەدا ٢٦ یاداشتنامە
لە بوارەکانی ئابووری، وزە، کشتوکاڵ، ئاو ، گواستنەوە، ئەمنی، بازرگانی، تەندروستی
و چەند بوارێکی دیکە واژۆ کرا.