PM:09:10:14/08/2024
772 جار خوێندراوەتەوە
بەرپرسێک لە وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا رایگەیاند، لە رۆژی ٧ـی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردووەوە، ئەمریکا بە بەهای زیاتر لە ٥٠ ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلار چەکی بۆ ئیسرائیل ناردووە. دەشڵێت ٢٠ ملیار دۆلار لەو پارەیە بۆ ٥٠ فڕۆکەی ئێف-١٥ و چەند کەرەستەیەکی دیکەی جەنگ بووە و ئەمڕۆ بۆ ئەو وڵاتە نێردراوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، بەرپرسێک لە وەزارەتی بەرگری ئەمریکا رایگەیاند، لە سەرەتای دەسپێکی جەنگی نێوان حەماس و ئیسرائیل لە رۆژی ٧ـی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردووەوە، قەبارەی هاوکاری و فرۆشی کەرەستەی سەربازی ئەمریکا بۆ ئیسرائیل ٥٠ ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلار تێپەڕیووە.
ئاماژەی بەوەش کرد، بڕی ٢٠ ملیار دۆلار لەو
پارەیە بریتیبوو لە فرۆشتنی ٥٠ فڕۆکەی ئێف-١٥ و مووشەک و ئۆتۆمبێلی سەربازی و تەقەمەنی
و گوللـەتۆپی دەبابە، کە لە چەند کاتژمێری رابردوودا لەلایەن ئیدارەی ئەمریکاوە رەزامەندی
لەسەر درا.
ئەوەش لەکاتێکدایە، مانگی نیسانی ئەمساڵ کۆنگرێسی
ئەمریکا رەزامەندی دەربڕی لەسەر پێشکەشکردنی هاوکارییە سەربازییەکان بە ئیسرائیل بە
بەهای زیاتر لە ٢٦ ملیار دۆلار، هەروەها دواتر چوار ملیار دۆلار بۆ کڕینی مووشەک بۆ
سیستەمی بەرگری ئیسرائیل زیاد کرا.
جگە لەوەش ئەو هاوکارییە سەربازییانەی ساڵانە
لەلایەن پنتاگۆنەوە پێشکەش بە ئیسرائیل دەکرێت بڕی سێ ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلارە.