باڵی سەربازیی بزووتنەوەی حەماس رایگەیاند، لە رێگەی دوو مووشەکەوە، بۆردوومانی تەلئەبیبی پایتەختی ئیسرائیلیان کردووە.
ئەمڕۆ سێشەممە، کەتائیبی قەسسام (باڵی سەربازیی بزووتنەوەی حەماس) راگەیەنراوێکی بڵاو کردووەتەوە و تێیدا هاتووە، لە رێگەی مووشەکی "ئێم ٩٠"ـەوە، بۆردوومانی تەلئەبیبی پایتەختی ئیسرائیلیان کردووە.
ئاماژە بەوەش کراوە، ئامانجەکانیان چەند بنکەیەکی
سەربازیی سوپای ئیسرائیل بووە و توانیویانە ئامانجەکەیان بپێکن.
هاوکات، میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویان کردەوە، دەنگی
دوو تەقینەوەی بەهێز لە دەورووبەری تەلئەبیبی پایتەخت بیستراوە و وا پێشبینی
دەکرێت کە لە کەرتی غەززەوە دوو مووشەک ئاڕاستەی ئەو ناوچەیە کرابێت.
ئەوەش لەکاتێکدایە، لەدوای کوژرانی ئیسماعیل
هەنیەی سەرۆکی پێشووی مەکتەبی سیاسیی حەماسەوە لە تارانی پایتەختی ئێران، شەڕ و
ئاڵۆزییەکانی نێوان حەماس و ئیسرائیل لە پەرەسەندندایە.
لە حەوتی ئۆکتۆبەری ساڵی رابردوو، حەماس لە
رێگەی دەیان مووشەکەوە هێرشی بۆ سەر ئیسرائیل دەست پێکرد و لەوکاتەوە تا ئێستا،
جەنگی حەماس-ئیسرائیل دەستی پێ کردووە و تا ئێستاش بەردەوامە، هەر بەهۆی
جەنگەکەشەوە، دەیان هەزار کەس لە هەردوو لا گیانیان لەدەستداوە و دەیان هەزاری
دیکەش بریندار بوون، بەهۆی بۆردوومانە بەردەوامەکانی سوپای ئیسرائیلیشەوە بۆ سەر
کەرتی غەززە، بە تەواوەتی ئەو کەرتە وێران بووە و زیانی دەیان ملیار دۆلاری
بەرکەوتووە.