سەردێڕ:

گەورەترین شاخی سەهۆڵینی جیهان لە جوڵە وەستا

PM:03:46:13/08/2024

2984 جار خوێندراوەتەوە

پەیمانگەی توێژینەوە لەسەر جەمسەرەکانی باشوور و باکووری زەوی رایگەیاندووە، دوای نزیکەی پێنج مانگ، گەورەترین شاخی سەهۆڵینی جیهان لە جوڵە وەستا.


پەیمانگەی توێژینەوە لەسەر جەمسەرەکانی باشوور و باکووری زەوی رایگەیاندووە، شاخی سەهۆڵینی A23a کە گەورەترین شاخی سەهۆڵینە و ٣٨ ساڵ بەر لە ئێستا شاخی بەستەڵەکی باشوور جیابووەوە، لە جوڵە وەستاوە.

رووبەری شاخە سەهۆڵینەکە چوار هەزار و ٣٦٦ کیلۆمەتری چوارگۆشەیە و قەبارەکەی بە جۆرێکە، سێ هێندەی رووبەری شاری سانت پێترسبۆرگی روسیایە.

ئەم شاخە سەهۆڵینە ٣٠ ساڵ بەر لە ئێستا لە دەریای ویدڵ، لە جولە وەستا، دواتر لە بەهاری رابردوودا کەوتە ناو گێژەڵووکەیەکی زەریای جەمسەری باشوور و بە ئاڕاستەی دەریای سکۆتیا کەوتە جوڵە.

شاخە سەهۆڵینەکە بەشێوەیەکی زۆر لەسەرخۆ دەجوڵا و شێوەی جوڵەکەی سوڕانەوە بوو بە دەوری خۆیدا، کە بەهۆی گێژەڵووکەکەوە بۆی دروست ببوو.













گەلەری