سەردێڕ:

دەیان مووشەک لە لوبنانەوە ئاڕاستەی ئیسڕائیل کران

AM:09:38:12/08/2024

2564 جار خوێندراوەتەوە

میدیاکانی لوبنان بڵاویان کردەوە، بە دەیان مووشەک لە لوبنانەوە هێرش کراوەتە سەر چەند ناوچەیەکی باکووری ئیسڕائیل. دوابەدوای هێرشەکەش، گروپی مقاوەمەی ئیسلامی لوبنان بەرپرسیارێتییەکەی گرتە ئەستۆ.


ئەمڕۆ دووشەممە، میدیاکانی لوبنان بڵاویان کردەوە، دەیان مووشەک لە باشووری لوبنانەوە ئاراستەی باکووری ئیسڕائیل کراون.

هاوکات، گروپی مقاوەمەی ئیسلامی لوبنان ئاماژەی بەوە کرد، لەبەرامبەر ئەو هێرشانەی ئیسڕائیل بۆ سەر کەرتی غەززە، وەکو وەڵامێک لەڕێگەی مووشەکەوە بارەگایەکی ئیسڕائیلیان لە باکووری وڵاتەکە کردووەتە ئامانج.

ئەوەش لەکاتێکدایە، رۆژی ١٠ـی ئەم مانگە میدیاکانی فەڵەستین بڵاویان کردەوە، لە ئەنجامى بۆردوومانێک بۆسەر خوێندنگەیەکى تایبەت بە شوێنى مانەوەى ئاوارەکان لە خۆرهەڵاتى غەززە زیاتر لە ١٠٠ کەس گیانیان لەدەستدا و دەیانى دیکەش بریندار بوون.













گەلەری