سەردێڕ:

جێگری سەرۆک کۆماری ئێران دەستی لەکارکێشایەوە

PM:10:56:11/08/2024

2896 جار خوێندراوەتەوە

میدیاکانی ئێران بڵاویان کردەوە، جێگری سەرۆک کۆماری ئێران بۆ کاروباری ستراتیجی بڕیاری دەستلەکارکێشانەوەی داوە و نامەی دەستلەکارکێشانەوەکەی خۆی پێشکەش بە سەرۆک کۆماری ئێران کردووە.


ئەمڕۆ یەکشەممە، میدیاکانی ئێران بڵاویان کردەوە، محەمەد جەواد زەریف جێگری سەرۆک کۆماری ئێران بۆ کاروباری ستراتیجی نامەی دەستلەکارکێشانەوەی خۆی پێشکەش بە مەسعوود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران کردووە.

لەوبارەیەوە، محەمەد جەواد لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاوی کردەوە، "هیوای سەرکەوتن بۆ مەسعود پزیشکیان و ئەو تیمە حکومییە دەخوازم کە کاندیدیان کران بۆ پەرلەمان بۆ بەدەستهێنانی متمانە".

ئاماژەی بەوەش کردووە، دوای دەستلەکارکێشانەوەی لە پۆستی جێگیری سەرۆک کۆماری ئێران دەگەڕێتەوە سەر کاری مامۆستایی لە زانکۆ.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ڕۆژی ١ـی ئەم مانگە مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران، محەممەد جەواد زەریفی وەک جێگری سەرۆک کۆمار بۆ کاروباری ستراتیجی دەستنیشان کرد و بەرپرسیارێتی ناوەندی لێکۆڵینەوەی ستراتیجی سەرۆکایەتیی پێ سپارد.













گەلەری