سەردێڕ:

ناوەندیی ئامارەکانی فەڵەستین: ٢٤٪ـی ئەو کەسانەی لە غەززە گیانیان لەدەستداوە گەنجن

PM:10:11:11/08/2024

844 جار خوێندراوەتەوە

ناوەندیی ئامارەکانی فەڵەستین بڵاوی کردەوە، بەڕێژەی ٢٤٪ـی ئەو کەسانەی لە کەرتی غەززە لەسەرەتای جەنگەکەوە گیانیان لەدەستداوە توێژی گەنجانن. دەشڵێت، رێژەی لەدایکبوون لە غەززە کەمی کردووە.


ئەمڕۆ یەکشەممە، دەزگای ناوەندیی ئامارەکانی فەڵەستین بڵاوی کردەوە، بەهۆی کەمی هاوسەرگیری و نەمانی مەیلی هاوسەرەکان بۆ منداڵبوون لە ئەنجامی ئەو شەڕەی بەرۆکی غەززەی گرتووە رێژەی لەدایکبوون لە غەززە کەمی کردووە.

ئاماژە بەوەش کراوە، جەنگی غەززە کاریگەری بەرچاوی لەسەر تەمەن و پێکهاتەی رەگەزی دانیشتوانی ناوچەکە دەبێت بەوهۆیەی هێرشەکانی ئیسڕائیل زیاتر منداڵان و گەنجان دەکات ئامانج.

ئەوەش خراوەتە روو، لە ئەنجامی جەنگەکەدا لە رۆژی ٧ـی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردووە ٢٤٪ـی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە لە توێژی گەنجانن و زیاتر لە سێ هەزار و ٥٠٠ منداڵیش بەهۆی بەدخۆراکییەوە مەترسی مردنیان لەسەرە، هەروەها لەنێو ٩٥ هەزار برینداردا بەڕێژەی ٧٠٪ـیان منداڵان و ژنانن.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ماوەی زیاتر لە نۆ مانگە جەنگی حەماس و ئیسرائیل بەردەوامی هەیە و دوایین ئاماری قوربانیانی جەنگی غەززەش ئاشکرای کردووە، تا ئێستا نزیکەی ٤٠ هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە ٩٥ هەزار کەسی دیکەش بریندار بوون، لە ئیسرائیلیش هەزار و ١٣٩ کەس گیانیان لەدەستداوە و هەشت هەزار و ٧٣٠ کەسیش بریندار بوون.













گەلەری