وتەبێژی حکومەتی بەریتانیا رایگەیاند، ئەمڕۆ بەلەمێکی کۆچبەران کە زیاتر لە ٥٢کۆچبەری تێدا بووە لەکاتی پەڕینەوە بە کەناڵی ئینگلیزدا ژێرئاوکەوتووە و دوو کۆچەر گیانیان لەدەستداوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، دەیڤ پارێس وتەبێژی حکومەتی بەریتانیا رایگەیاند، ئەمڕۆ بەلەمێکی کۆچبەران کە زیاتر لە ٥٢کۆچبەری تێدا بووە لەکاتی پەڕینەوە بە کەناڵی ئینگلیزدا ژێرئاوکەوتووە و دوو کۆچەر گیانیان لەدەستداوە و نزیکەی ٥٠ کۆچەرش رزگارکراوان.
ئەوەشی خستەروو، پەڕینەوە بە کەناڵەکەدا بە بەکارهێنانی بەلەمی بچووک
مەترەسیدارە و بەردەوامن لە هەوڵەکانیان بۆ هۆشیارکردنەوەی کۆچبەران لە بەکارنەهێنانی
ئەو بەلەمانە و رێگریکردن لەو کەسانەی مامەڵە بە ژیانی کۆچەرانەوە دەکەن.
ئەمەش لە کاتێکدایە، هەر لە مانگەدا دوو رووداوی ژێرئاوکەوتنی بەلەم لە
کەناڵی ئینگلیزیدا روویداوە کە یەکێکیان ٨٥ کۆچەری تێدا بووە و دوانیان گیانیان
لەدەستدا و بەلەمەکەی دیکەش ٧١ کۆچەری تێدا بوو و یەکێکیان گیانی لەدەستدا.
بەپێی ئاژانسی سکای نیویزی بەریتانیش لە ئەمساڵدا ٢٠ کۆچەر لەکاتی پەڕینەوە بە کەناڵی ئینگلیزیدا گیانیان لەدەستداوە.