سەردێڕ:

لە ٢٤ کاتژمێری رابردوو؛ ١٠ ناوچەی عێراق بەرزترین پلەی گەرمایان لە جیهاندا تۆمارکردووە

PM:04:59:10/08/2024

2148 جار خوێندراوەتەوە

ماڵپەڕێکی ئەمریکی بڵاوی کردەوە، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، لەکۆی ١٥ ناوچەی جیهان، ١٠ ناوچەی عێراق بەرزترین پلەی گەرمایان تیادا تۆمار کراوە.


ئەمڕۆ شەممە، ماڵپەڕی بلاسەرڤیل لە ویلایەتی کالیفۆڕنیا لە ئەمریکا خشتەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، لە ١٥ ناوچەی جیهان بەرزترین پلەی گەرما تۆمار کراوە کە ١٠ ناوچەیان دەکەونە عێراقەوە.

ئاماژە بەوەش کراوە، بەپێی خشتەکە شاری عەمارە لە عێراق بەرزترین پلەی گەرمای تێدا تۆمار کراوە کە ٤٩.١ پلەی سەدی بووە، دوای ئەو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەسڕە بە ٤٨.٩ پلەی سەدی لە پلەی دووەم، بەسڕە-حسێن بە ٤٨.٨ پلەی سەدی پلەی سێیەمی گرتووە.

ناوچەکانی دیکەی عێراق بریتی بوون لە: شاری فاو ٤٨.٥ پلەی سەدی، عەلی غەربی ٤٧.٧ پلەی سەدی، بەدرە ٤٧.٧ پلەی سەدی، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی نەجەف ئەشرەف ٤٧.٦ پلەی سەدی، ناسریە ٤٧.٦ پلەی سەدی، کەربەلا ٤٧.٤ پلەی سەدی، تکریت ٤٧.٢ پلەی سەدی.













گەلەری