سەردێڕ:

توێژینەوەیەک: سەیرکردنی تۆپی پێ کێش دادەبەزێنێت

AM:10:12:10/08/2024

2456 جار خوێندراوەتەوە

توێژینەوەیەکی نوێی زانکۆی لۆفبۆرۆ دەریخستووە کە تەنها سەیرکردنی رووداوە وەرزشییەکان لە تەلەفزیۆندا یارمەتیت دەدات چەوری بسوتێنیت و کێشت دابەزێنیت.


بەپێی توێژینەوەکە، بینەران دەتوانن لە ماوەی ٩٠ خولەکدا تا ٥٤٠ کالۆری بسوتێنن، کە هاوتایە لەگەڵ راکردن بۆ ماوەی ٤٥ خولەک.

بەپێی توێژینەوەکە، هاندەری تێنسی سەر زەوی ئەگەر بە هەمان گڕوتینەوە سەیری یارییەکی سێ کاتژمێری بکات لەکاتی دانیشتن و قسەکردندا و ئاهەنگ بگێڕێت، دەتوانێت تا ٤٣٢ کالۆری بسوتێنێت، کە دەتوانێت هاوتای مەلەکردن بێت بۆ ماوەی ٦٠ خولەک.
توێژینەوەیەک کە لەلایەن کۆمپانیای ستاکێستەرەوە ئەنجامدراوە دەرکەوتووە کە هاندەرانی پیاو دەتوانن لە ماوەی دوو کاتژمێری یاریکردندا ٤٢٠ کالۆری بسوتێنن، لەکاتێکدا هاندەرە مێینەکان دەتوانن تا ٤٧٢ کالۆری بسوتێنن.













گەلەری