AM:10:14:09/08/2024
1628 جار خوێندراوەتەوە
پاش سێ رۆژ لە هەڵاتنی سەرۆک وەزیرانى پێشووى بەنگلادیش لەژێر فشاری خۆپیشاندەراندا، شەوى رابردوو راوێژکاری باڵای حکومەتی کاتیی بەنگلادیش سوێندی یاسایی خوارد.
شەوی پێنجشەممە لە مەراسیمێکدا لە کۆشکی سەرۆکایەتی لە داکا کە سەرکردە سیاسییەکان، سەرکردەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، ژەنەڕاڵ و دیپلۆماتکاران ئامادەی بوون، محەمەد یونس براوەى خەڵاتى نۆبڵ وەک راوێژکاری باڵای حکومەتی کاتیی بەنگلادیش لەبەردەم محەمەد شەهابەدینی سەرۆک کۆمار سوێندی یاسایی خوارد.
لەنێو کابینە نوێیەکەشدا،
ناهید ئیسلام و ئاسیف مەحمود، هەن کە لەو خوێندکارانەن سەرکردایەتی خۆپیشاندانەکانی
دژ بە حکومەتیان دەکرد.
محەمەد یونس، بەڵێنی گەڕانەوەی
سەقامگیری بۆ بەنگلادیش دا و وتی، کاری زۆر هەیە بۆ وڵاتەکەیانى بکەن و ئەوەی خراپ
بووە چاکی دەکەنەوە و دیموکراسی دەگەڕێنینەوە بۆ وڵات، چونکە بەنگلادیش شایەنی ئەوەیە
وڵاتێکی سەقامگیر و ڕازاوە بێت.
خوێندکاران کە سەرکردایەتى
خۆپیشاندانەکانى بەنگلادیشیان دەکرد بە ئاشکرا رایانگەیاند، حکومەتێکی سەربازی قبوڵ
ناکەن و دەیانویست پڕۆفیسۆر یونس سەرکردایەتی بکات.