AM:09:40:09/08/2024
1436 جار خوێندراوەتەوە
وەزیری بەرگری ئەمریکا رایگەیاند، لەگەڵ وەزیری بەرگری ئیسرائیل باسیان لە جوڵەکانی ئەمریکا کردووە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەمڕۆ فڕۆکەی ئێف ٢٢ راپتۆری ئەمریکی دەگاتە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
ئەمڕۆ هەینی، لوید ئۆستن وەزیری بەرگری ئەمریکا لە راگەیاندراوێکدا لە تۆڕی ئێکس رایگەیاند، لەگەڵ ئۆلاف گالانت وەزیری بەرگری ئیسرائیل لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا باسیان لە رۆڵی ئەمریکا کردووە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
ئەوەشی خستووەتە روو، ئەمڕۆ فڕۆکەی
ئێف ٢٢ راپتۆری ئەمریکی دەگاتە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بۆ پارێزگاریکردن لە
هێزەکانیان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هاوکاریکردنی ئیسرائیل بۆ بەرگریکردن لە خۆی
بەکاریدەهێنن.
باسی لەوەش کردووە،
ئەمریکا سوورە لەسەر ئەوەی پێویستە بە زووترین کات ئاگربەست لە غەززە ئەنجامبدرێت
و دیلەکان ئاڵوگۆڕبکرێن.
پێشتریش، وەزیری
بەرگریی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، لە هیچ هێرشێك خۆشنابن
بكرێتە سەر هێزەكانیان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.