سەردێڕ:

دوای هەڵاتنی سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکە؛ حکومەتی کاتیی لە بەنگلادیش پێک دەهێندرێت

PM:03:12:07/08/2024

1140 جار خوێندراوەتەوە

محەمەد یونس، سەرمایەدار و ئابووریناسی بەنگلادیش کە بەدۆستی هەژاران ناسراوە، داواکاری خۆپیشاندەرانی وڵاتەکەی بۆ پێکهێنانی حکومەتی کاتی قبوڵ کرد، کە پێشتر لەلایەن سەرۆک وەزیرانی هەڵاتووی وڵاتەکەوە دژایەتی دەکرا.


دوای کۆتاییهێنان بە حکومڕانی شێخ حەسینە، رێکخەرانی خۆپیشاندانەکانی بەنگلادیش پەیوەندیان بە محەمەد یونسەوە کردووە و داوایان لێ کردوە سەرۆکایەتیی حکومەتی کاتیی وڵاتەکە بکات، ئەویش داواکەی قبوڵ کردووە.

محەمەد یونس، سەرمایەدار و ئابوریناسێکی بەنگلادیشیە و خاوەن بانکێکە کە بە بانکی هەژاران ناسراوە، لە رێگەی بانکەکەوە قەرزی بچوک دەدات بە هەژاران و بەوهۆیەوە ملیۆنان کەس لە بەنگلادیش لە بێکاری و هەژاری رزگاریان بووە.

هاوکات، محەمەد یونس بە نەیاری دەسەڵاتداران ناسراوە و چەندین جار رەخنەی لێ گرتوون پێی وتوون، ئێوە تەنها بیر لە گیرفانی خۆتان دەکەنەوە.

ئەوەش دوای ئەوە دێت، رۆژی دووشەممە، سەرۆک وەزیرانی بەنگلادیش لە دوای خۆپێشاندانێکی سەرتاسەری و کوژرانی زیاتر لە ٣٥٠ کەس، وڵاتەکەی بەجێ هێشت.













گەلەری