سەردێڕ:

وەزیری بەرگری ئەمریکا: بەئامانجگرتنی هێزەکانمان لە عێراق پەرەسەندنێکی مەترسیدارە

AM:10:24:06/08/2024

1392 جار خوێندراوەتەوە

پاش ئەوەی شەوی رابردوو لەڕێگەی مووشەکەوە بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد بۆردوومان کرا، وەزیری بەرگری ئەمریکا رایگەیاند، بە ئامانجگرتنی هێزەکانیان لە خاکی عێراق پەرەسەندنێکی مەترسیدارە.


ئەمڕۆ سێشەممە، لوید ئۆستن وەزیری بەرگری ئەمریکا ئاماژەی بەوە کرد، بە ئامانجی بەهێزکردنی پێگەی سەربازیی ئەمریکا لە ناوچەکەدا لەبەرامبەر پەرەسەندنی دۆخەکە، پێداچوونەوە بە رێوشوێنەکانی بەرگریکردن لە هێزەکانیان لە عێراق دەکەن.

ئەوەش دوای ئەوە دێت، شەوی رابردوو لەڕێگەی مووشەکەوە بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد بە ئامانج گیرا و دوو مووشەک لە بنکەکە خرایە خوارەوە و هەشت مووشەکی دیکەش پوچەڵ کرانەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە ماوەکانی رابردوودا چەندین جاری دیکە بنکەی عەین ئەسەد لەڕێگەی مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە بۆردوومان کراوە و چەند گروپێکی چەکداری بەرپرسیارێتی خۆیان لە ئەنجامدانی هێرشەکان راگەیاندووە.













گەلەری