AM:01:51:03/08/2024
2584 جار خوێندراوەتەوە
بەهۆی دەنگۆی هێرشکردنە سەر وڵاتەکە، لە ئێستادا ئاسمانی ئیسرائیل بە رووی گەشتە ئاسمانییەکاندا داخراوە و بڕیارە لە چەند خولەکێکی داهاتوودا تەنها یەک فڕۆکە لە ئیسرائیل بنیشێتەوە.
پاش ئەوەی دەنگۆی هێرشکردنە سەر ئیسرائیل لەلایەن ئێرانەوە بڵاو بووەوە، لە ئێستادا سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکان "جگە لە یەک گەشت" بەرەو ئاسمانی ئیسرائیل راگیراون.
هاوکات، وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا بڵاوی کردەوە، بە فەرمانی لۆید ئۆستن،
وەزیری بەرگریی وڵاتەکە، چەند فڕۆکەیەکی جەنگی و چەند کەشتییەکی فڕۆکەهەڵگر
رەوانەی کەنداوی عەرەبی و نزیک سنوورە ئاوییەکانی ئیسرائیل کراون.
لەلایەکی دیکەشەوە، باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە قودس لە راگەیەنراوێکدا داوا لە خەڵکی وڵاتەکەی دەکات کە ئامادەباشی تەواو بکەن لە ئەگەری هەر هێرشێک بۆ سەر ئیسرائیل.