سەردێڕ:

ئێران؛ هۆشداری لەبارەی تێکچوونی کەش و هەواوە دەدرێت

AM:11:27:02/08/2024

1796 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسی ئێران رایگەیاند، لە ١٨ ناوچەی ئەو وڵاتە مەترسی روودانی بارانی بە خوڕ و لافاو هەیە و هۆشداری دەدەنە دانیشوانانیان.


ئەمڕۆ هەینی، کەشناسی ئێران بڵاویکردەوە، لە ١٨ لە پارێزگا لە نێویاندا تارانی پایتەخت ئەگەری روودانی بارانی بەخوڕ، هەورەبروسکە، بای بەهێز و خۆڵبارین هەیە و لە هەندێک پارێزگاش لافاو دروست دەبێت.

ئاماژەی بەوەش کردووە، بەهۆی ناجێگری کەشوهەوا پێشبینی گیرانی زۆربەی رێگا سەرەکیەکان و ژێر ئاو کەوتنی بەرهەمی کشتوکاڵی جوتیاران و خۆڵبارین و کەمبوونەوەی ئاستی بینین، خلیسکانی سەر رێگاکان لەو ناوچانە دەکەن. دەشڵێت، ئەگەری دروستبوونی رووداوەکانی هاتووچۆ لەو ناوچانە زۆرە.

ئەوەشی خستووەتە روو، دهۆشداری دەداتە هاوڵاتیانی ئەو ناوچانە خۆیان لە کەنارە ئاویەکان و گەشتکردن بپارێزن و نەیەنە دەرەوە لە ماڵەکانیان.

باسی لەوەش کردووە ئەو ناوچانەی مەترسیان لەسەرە، کەنارەکانی دەریای خەزەر، هەندێک ناوچەی خۆراسانی باکوور، بەرزاییەکانی ناوەڕاست و ڕۆژهەڵاتی ئەلبۆرز ئازەربایجان.













گەلەری