بەهۆی گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە،چەندین هێڵی ئاسمانی نێودەوڵەتی گەشتەکانیان بۆ ئیسرائیل راگرت.
میدیا جیهانییەکان بڵاویانکردەوە، هەریەک لە هێڵە ئاسمانییەکانی یونایتدی ئەمریکیو، دەڵتا و ئەیر کەنەدا و ئیزی جێت و بەریتانیا گەشتەکانیان بۆ ئیسرائیل ڕاگرت.
ئاماژەیان بەوەش
کردووە، کۆمپانیاکانى گواستنەوەى ئاسمانی ماوەی وەستاندنی گەشتەکانیان بۆ ئیسرائیل
دیاری نەکردووە، نازانرێت وەستاندنی گەشتەکان بۆ ماوەی٤٨کاتژمێر دەبێت یاخود زیاتر لەو ماوەیە.
بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی گەشتە ئاسمانییەکان دوای زنجیرەیەک گرژی و
ئاڵۆزی ئیسرائیل و گروپە چەکدارەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کوژرانی ئیسماعیل هەنیە
سەرکردەی دیاری حەمەس دێت. کە لە بەرامبەردا ئێران و حەماس هەڕەشەی
تۆڵەکردنەوە لە ئیسرائیل دەکەن.
هاوکات، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا داوای لە هاوڵاتیانی وڵاتەکەی کرد،
ئەگەر کارێکی زۆر پێویستیان نەبێت سەردانی لوبنان نەکەن، چونکە ئەو وڵاتە بەهۆی
گرژییەکانی نێوان ئیسرائیل و حزیبوڵاوە سەلامەت نییە.