سەردێڕ:

زیاتر لە ساڵێکە جەنگی ناوخۆی سودان بەردەوامە؛ نوێترین پێشهاتەکان چین؟

PM:06:22:31/07/2024

976 جار خوێندراوەتەوە

ساڵێک و سێ مانگە جەنگی ناوخۆی سودان لەنێوان هێزی پاڵپشتی خێرا و سوپای وڵات بەردەوامە و لە نوێترین پێشهاتیشدا، هێرش کرایە سەر بنکەیەکی سەربازی لە رۆژهەڵاتی سودان لە کاتی سەردانی سەرۆکی سوپا بۆ بنکەکە، هێزی پاڵپشتی خێراش رەتی کردەوە پەیوەندی بە هێرشەکەوە هەبێت.


ئەمڕۆ چوارشەممە، هێزی پاڵپشتی خێرا رایگەیاند، هێزەکەیان هیچ پەیوەندی بە هێرشەکەی سەر بنکەیەکی سەربازی لە رۆژهەڵاتی سودان نییە و ئاگاداری ئەوە نەبوون سەرۆکی سوپا لەو بنەکەیەیە.

لە بنکەکەدا ئاهەنگی دەرچوونی کۆلێژی سەربازی بە بەشداری عەبدولفەتاح بورهان سەرۆکی سوپا و سەرۆکی سودان بەڕێوەدەچوو و لە هێرشەکەدا پێنج سەرباز گیانیان لەدەستدا.

لایخۆشییەوە، سوپای سودان رایگەیاند، هێرشەکە بە دوو مووشەک ئەنجامدراوە و جگە لە گیان لەدەستدانی ئەو دوو سەربازە چەندان سەربازی دیکە بریندار بوون و دواتر عەبدولفەتاح بورهانیان بۆ شوێنێکی سەلامەت گواستووەتەوە.

لە ١٤ـی نیسانی ساڵی ٢٠٢٣ـەوە جەنگ لەنێوان سوپای سودان و ‌هێزەکانی پاڵپشتی خێرا بەهۆی هەوڵەکان بۆ یەکخستنی هێزە ئەمنییەکان و دامەزراندنی هێزی پاڵپشتی خێرا وەک بەشێك لە سوپا دەستی پێکردووە و بەهۆیەوە هەزاران خێزانی سودانی ئاوارە بوون و هەزاران سودانی گیانیان لەدەستداوە و بریندار بوون.

لەلایەکی دیکەوە جەنگی نەتەوەیش لە سودانی سەری هەڵداوە، ئەو وڵاتە ٤٥٠ ملیۆن کەسی تێدا دەژی کە دابەش بوون بەسەر ٥٦ نەتەوەدا جیاواز و ٥٧٠ تیرەی جیاواز پێکدەهێنن و هەریەک لەو نەتەوە و تیرە جیاوازانەش پاڵپشتی لایەنێکی جیاواز دەکەن و بووتەنە هۆی هەڵگیرسانی شەڕێ نەتەوەیی.













گەلەری