سەردێڕ:

پاسپۆرتی عێراقی بە پلەی ١٠١ـەمین باشترین پاسپۆرتی جیهان دێت

PM:07:22:26/07/2024

2872 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی پێوەرەکانی ماڵپەڕی هێنلی، وڵاتی سەنگافورە خاوەنی بەهێزترین پاسپۆرتە بۆ ساڵی ٢٠٢٤ بەوپێیەی هەڵگرانی ئەو پاسپۆرتە دەتوانن بۆ ١٩٥ وڵات گەشت بکەن بەبێ ڤیزای پێشوەختە. هەروەها بەپێی ریزبەندییەکە عێراق لە پلەی ١٠١ـەمین باشترین پاسپۆرتی جیهاندایە و هەڵگرانی پاسپۆرتی عێراقی دەتوانن بەبێ ڤیزای پێشوەختە بۆ ٣١ وڵات گەشت بکەن.


بەپێی پێوەرەکانی ماڵپەڕی هێنلی بۆ دیاریکردنی باشترین پاسپۆرتی جیهان بۆ ساڵی ٢٠٢٤، عێراق لە پلەی ١٠١ـەمین باشترین پاسپۆرتی جیهاندایە ئەوەش بەراورد بە ساڵی ٢٠١٦ یەک پلە بەرز بووەتەوە.

ژمارەی ئەو وڵاتانەی کە بەبێ ڤیزای پێشوەختە بە پاسپۆرتی عێراقی دەتوانرێت گەشتیان بۆ بکرێت گەیشتووەتە ٣١ وڵات لەکاتێکدا لە ساڵانی ٢٠١٦ تا ٢٠١٨ دەتوانرا گەشت بۆ ٣٠ وڵات بکرێت بە پاسپۆرتی عێراقی.

هاوکات بەپێی ریزبەندییەکە، پاسپۆرتی سەنگافورە بە باشترین پاسپۆرت دادەنرێت لە جیهاندا بەوپێیەی هەڵگرانی پاسپۆرتی سەنگافورە دەتوانن بۆ ١٩٥ وڵات گەشت بکەن بەبێ ڤیزای پێشوەختە.

هەروەها، پاسپۆرتی هەریەکە لە وڵاتانی كۆریای باشوور، فینله‌ندا و سوید بە پلەی دووەم دێن، بەوپێیەی هەڵگرانی ئەو پاسپۆرتانە ده‌توانن به‌بێ ڤیزا‌ سه‌ردانی ١٩٣ وڵاتی جیهان بكه‌ن.

ماڵپەڕی هێنلی لە پۆڵێنکردنی پاسپۆرتەکاندا پشت بە داتاکانی یەکێتی گواستنەوەی ئاسمانیی نێودەوڵەتی(ئای ئەی تی ئەی) و زانیارییەکانی تایبەت بە خشتەکانی گەشتکردن دەبەستێت.













گەلەری