سەردێڕ:

بەهۆی هێرشێکەوە ‌هێڵی شەمەندەفەرەکانی فەرەنسا راگیران

AM:11:24:26/07/2024

1404 جار خوێندراوەتەوە

میدیا جیهانییەکان بڵاویان کردەوە، بەر لە دەستپێکردنی یارییە ئۆڵۆمپییەکان بەهۆی دوو هێرشەوە کە یەکێکیان پووچەڵکراوەتەوە، هێڵی شەمەندەفەری ناوخۆیی فەرەنسا زیانێکی بەرچاوی بەرکەوتووە و بەهۆیەوە سەرجەم گەشتەکان راگیراون.


بەرێوەبەری گشتی هێڵی شەمەندەفەری فەرەنسا بە ئاژانسی هەواڵی ئێس ئێن سی ئێفی راگەیاند، شەوی رابردوو بەر لە دەستپێکی یارییە ئۆڵۆمپییەکان، لەلایەن چەند کەسێکەوە هێرشێکی گەورە کراوەتە سەر هێڵی شەمەندەفەرەکان و بەهۆیەوە سەرجەم گەشتەکانیان راگرتووە.

ئاماژەی بەوەش کرد، لە ئەنجامی هێرشەکەدا بەشێک لە هێلەکان زیانیان بەرکەوتووە و بەشێکی دیکەشی سووتاوە، چونکە ئەوکەسانەی کە هێرشەکانیان ئەنجامداوە ویستوویانە سەرجەم هێڵەکان بسوتێنن.

باسی لەوەش کرد، چاکردنەوەی سەرجەم هێلەکان تا کۆتایی ئەم هەفتەیە دەخایەنێت ئەوەش وایکردووە، کە پشت بە چەند شەمەندەفەرێکی کۆن ببەستن و رێگاکانیش بگۆرن تا گەشتیاران و ئەوکەسانەی خواستی بەژداریی کردنیان لە یارییەکانی ئۆڵۆمپیک هەیە بێزارنەبن.

ئەوەش لە کاتێکدایە، پێشتریش میدیا جیهانییەکان ئەوەیان بڵاوکردەوە، کە لە باشووری رۆژهەڵاتی فەرەنسا لەلایەن پۆلیسی ئەو وڵاتەوە هێرشێک کە ئامانج لێی پەکخستنی هێڵی شەمەندەفەر بووە پووچەڵکراوەتەوە.













گەلەری