دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە نۆ مانگ بەسەر جەنگی غەززەدا وەزیری بەرگری ئیسرائیل رایگەیاند، ئۆپراسیۆنی سەربازی غەززە بەردەوام دەبێت چونکە هاوکارە بۆ گەڕاندنەوەی دیلەکان.
ئەمڕۆ چوارشەممە، نوسینەگەی یۆئاف گالانت وەزیری بەرگری ئیسرائیل رایگەیاند، وەزیری بەرگری ئیسرائیل پەیوەندییەکی تەلەفونی لەگەڵ لوید ئۆستن هاوتا ئەمریکییەکەی ئەنجامداوە و باسیان لە ئۆپراسیۆنی سەربازی لە غەززە کردووە.
ئەوەش خراوەتە روو لە گفتوگۆکەدا یۆئاف گالانت ئەوەی خستووەتە روو، ئۆپراسیۆنە
سەربازییەکانی سەر غەززە هەلومەرجێکی گونجاوی دروست کردووە بۆ دانوستان و رێککەوتن
لەسەر رزگارکردنی دیلەکان.
باسی لەوەش کردووە، ئۆپراسیۆنە سەربازییەکان بەردەوام دەبن چونکە لە
ئیستادا کاری لەپێشینەی ئیسرائیلە و ئۆپراسیۆنەکانیش ئاسانکار دەبن بۆ ئەو
مەبەستە.
لەبارەی ئاگربەستیشەوە گالانت ئاماژەی بەوە کردووە، مەرجەکانی گەیشت بە
رێککەوتن لەگەڵ گروپی چەکداری حەماسدا گەیشتووە بە ئەنجام، بەڵام بنیامین
ناتانیاهو سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل
بەربەست دروست دەکات.
لەبەرەبەیانی رۆژی ٧ـی ئۆکتۆبەری ساڵی رابردوودا گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان
حەماس و ئیسرائیل سەریهەڵدا و تا ئێستاش بەردەوامی هەیە کە بەهۆیەوە زیاتر لە یەک
ملیۆن فەڵەستین ئاوارە بوون و زیاتر لە ٢٠٠ هەزار کەسیش بریندار بوون.