دوای ئەوەی شەوی رابردوو ناوچەی مەواسی بۆردوومانکرا، بەرپرسێکی حەماس بە ئاژانسی هەواڵی فرانس پررێسی راگەیاند، کە نایانەوێت ئاگربەست ئەنجامبدەن، لەبەرامبەریشدا بزوتنەوەکە ئەو لێدوانەی رەتکردەوە و دەڵێن، ئامادەی ئەنجامدانی ئاگربەستن.
دوای ئەو لێدوانەی بەرپرسێکی حەماس لەبارەی ئەنجامنەدانی ئاگربەست لەگەڵ ئیسرائیل، ئەمڕۆ یەکشەممە عزەت رەشق ئەندامی مەکتەب سیاسی بزوتنەوەی حەماس رایگەیاند، کە ئەوان دەیانەوێت ئاگربەست ئەنجامبدرێت و بۆ ئەومەبەستەش هەوڵی جدی دەدەن.
ئاماژەی بەوەش کرد، بەتەواویش
ئەو دەنگۆیانە رەتدەکەنەوە کە بزوتنەوەکە نایەوێت ئاگربەست ئەنجامبدرێت، چونکە ئەوان
بە تەواوی خۆیان بۆ ئەو مەبەستە ئامادەکردووە و داواشیان کردووە کە بنیامین ناتنیاهۆ،
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لەوە زیاتر بەربەرست بۆ ئاگربەستەکە دروستنەکات.
باسی لەوەش کرد، ئەنجامدانی
هێرشی ئاسمانی بۆ سەرناوچەکانیان لەلایەن حکومەتی ئیسرائیلەوە ئەو راستییە دەسەلمێنن
کە ئیسرائیل نایەوێت ئاگربەست ئەنجامبدرێت نەوەک حەماس. وتیشی، " نامانەوێت لەوە
زیاتر ناوچەکە ببێتە ساحەی ململانێ بۆیە سوورین لەسەر داواکارییەکەمان بۆ ئەنجامدانی
ئاگربەست لەگەڵ ئیسرائیل".
لەلایەکی دیکەشەوە ئیسماعیل
هەنیە، بەرپرسی مەکتەبی سیاسی حەماس لە میانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، نێوەندگران
و هەندێک لایەنی هاوپەیمانی ناوچەیی ئاگادارکردەوە لە بڕیاری حەماس بۆ وەستاندنی
دانوستانەکان. وتیشی، " لەوە زیاتربەناوی دانوستانەوە رێگەنادەین ئیسرائیل کۆمەڵکووژی
ئەنجامبدات".
ئەوەش لە کاتێکدایە،
ماوەی ٢٨٢ رۆژە گرژی وئاڵۆزییەکانی نێوان حەماس و ئسیرائیل بەردەوامی هەیە و لەو
ماوەیەشدا، زیاتر لە ٣٨ هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە یەک ملیۆن فەڵەستینیش
ئاوارەبوون.