سەردێڕ:

پارتی و یەکێتی رۆژانە دوو هەزار تانکەر نەوت بە قاچاغ هەناردە دەکەن

PM:11:46:24/06/2024

2112 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی پارتی و یەکێتی چۆن رۆژانە دوو هەزار تانکەر نەوت بە قاچاغ هەناردەی وڵاتەکانی ئێران و تورکیا و جۆرجیا و ئەفغانستان و پاکستان و ئیمارات دەکەن و لەوێ ساغیان دەکەنەوە.


بەپێی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی ئەو تانکەرانەی لە مەرزی حاجی ئۆمەران و باشماخ و پەروێزخانەوە ئاودیو دەکرێن ٨٠٪یان دەگوازرێنەوە بۆ بەندەر عەباس و بەندەر ئیمام دواتر لەوێ بەتاڵ دەکرێتەوە و بە باخیرە دەنێردرێت بۆ دوبەی لە ئیمارات و لەوێ ساغ دەکرێتەوە.

هاوکات ئەو بەشەی تری نەوتەکە کە لەو سێ مەرزەوە ئاودیو دەکرێت دەگوازرێتەوە بۆ ناوچەکانی ئراک لە نزیک تاران کە گەورەترین پاڵاوگەی ئێرانی لێیە، لەگەڵ ناوچەی بوشهر لە باشووری رۆژئاوای ئێران، وە بەشێکی تری نەتەکەش بەقاچاغ دەبردرێت بۆ وڵاتەکانی پاکستان و ئەفغانستان و جۆرجیا.

هەرچی ئەو تانکەرانەیشە لە مەرزی ئیبراهیم خەلیلەوە داخڵی تورکیا دەکرێن لەو وڵاتە ساغدەکرێنەوە، بەڵام ئەوەی جیاوازە تەنها تانکەرە تورکییەکان دەتوانن ئەو نەوتە بگوازنەوە.

ئەوە لەکاتێکدایە، لەدواى راگرتنى هەناردەى نەوتى هەرێم بە بۆرى بەرهەمهێنانى نەوت بەردەوامە و بە ٢٥٠ هەزار بەرمیلى رۆژانە دەخەمڵێنرێت کە بەشێکى زۆرى بە قاچاغ هەناردەى وڵاتانى ناوچەکە دەکرێت، بەڵام داهاتەکەی دیار نییە و ناگەڕێتەوە خەزێنەى گشتى.














گەلەری