سەردێڕ:

سیستانی: دووشەممە دەبێتە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان

PM:07:15:30/03/2025

1116 جار خوێندراوەتەوە

دەسەڵاتی ئایینی رایگەیاند، دووشەممە دەبێتە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان، دوای پشتڕاستکردنەوەی بینینی هیلالی شەوال.


ئەمڕۆ دووشەممە ٣٠ـی ئازارـی ٢٠٢٥، دەسەڵاتی ئایینی عەلی سیستانی رایگەیاند، سبەی دووشەممە دەبێتە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان.

هەروەها، نووسینگەی سیستانی، هەفتەی رابردوو پێشبینی ئەوەی کردبوو کە رۆژی دووشەممە ٣١ـی ئازار یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان بێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە، نوسینگەی سیستانی، رۆژی یەکشەممە ٢ـی ئازاری وەک وادەی دەستپێکردنی مانگی رەمەزان دیاری کردووە و پێشبینی دەکات لە ٣٠ـی هەمان مانگ کۆتایی پێبێت.

بەپێی ئەو ساڵنامەیەی فەرمانگەکە بڵاویکردووەتەوە، مانگی بەڕۆژووبوون بۆ ماوەی ٢٩ رۆژ تەواو نابێت دەبێت ٣٠ رۆژ بێت.













گەلەری