PM:07:01:17/06/2024
2320 جار خوێندراوەتەوە
میدیاکانی ئیسڕائیل بڵاویان کردەوە، سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکە بڕیاریدا بە هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی جەنگیی ئیسڕائیل و پێکهێنانی ئەنجومەنێکی سیاسی بچووک بۆ کاری راوێژی هەستیار.
ئەمڕۆ دووشەممە، میدیاکانی ئیسڕائیل بڵاویان کردەوە، لەدوای چەند رۆژێک لە دەستلەکارکێشانەوەی بێنی گانتز و گادی ئایزنکۆت ئەندامانی ئەنجومەنی جەنگی ئیسڕائیل، ئەمڕۆ بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسڕائیل بڕیاریدا بە هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی جەنگی ئیسڕائیل.
ئاماژە بەوەش
کراوە، لەدوای هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی جەنگی، ناتانیاهۆ ئەنجومەنێکی بچوکی سیاسی
پێکهێناوە بۆ کاری راوێژی هەستیار کە لە وەزیری بەرگری و وەزیری کاروباری ستراتیژی
و سەرۆکی ئاسایشی نیشتیمانی ئیسڕائیل پێکدێت.
ئەنجومەنی جەنگی
ئیسڕائیل لەڕۆژی ٧ـی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردوو، سەرەتای سەرهەڵدانی شەڕی نێوان حەماس
و ئیسڕائی دامەزرا و پێکهاتبوو لە بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسڕائیل و یۆئاڤ
گالانت وەزیری بەرگری و گادی ئایزنکۆت سەر بە پارتی یۆئاڤ گالانت لەگەڵ بێنی گانتز
سەرۆکی پێشووی ئەرکانی ئەنجومەن.
لە چەند رۆژی
رابردوودا، یۆئاڤ گالانت و گادی ئایزنکۆت بڕیاریان دا دەست لە ئەنجومەنی جەنگی بکشێننەوە
و ناتانیاهۆیان تۆمەتبار کرد بەوەی رێگری لە بڕیارە ستراتیژییە گرنگەکان دەکات.